چەکدارانی سوریا دێرحافر بە چڕی بۆردومان دەکەن
کوردستان 09:14 AM - 2026-01-16
روانگەی سوری
هێرشی چەکدارانی سوریا
گرووپە
چەکدارەکانى سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان و هێزەکانى سوریاى دیموکراتیش رایدەگەیەنێت لە
چەند سەعاتی رابردوودا، ئەو چەکدارانە 20 موشەک و درۆنێکى بۆمبرێژکراویان ئاڕاستەى
دێرحافر کردووە.
بەپێی
راگەیەندراوێکی ناوەندى ڕاگەیاندنى هەسەدە، چەکدارەکانى سەر بەحکومەتی سوریا
بەردەوامن لە ئاڵۆزییەکان و تۆپبارانى ناوچەکانى نیشتەجێبوون لە دێرحافر، بە
ئامانجى فشارخستنە سەر دانیشتووانەکەى و ناچارکردنیان بە ئاوارەبوون بۆ ناوچەکانى
ژێر دەسەڵاتیان.
هەسەدە ئاماژەی
بەوەشکردووە:لە سەعاتەکانی ڕابردوودا، چەکدارەکان 20 موشەک و درۆنێکى
بۆمبڕێژکراویان ئاڕاستەى شارەکە کردووە و هەڕەشەیەکى ڕاستەوخۆیان لەشەر ژیانى
خەڵکى سڤیل دروستکردووە، ئەوەش دووپاتیدەکاتەوە بە ئەنقەست ناوچەکانى نیشتەجێبوون
دەکەنە ئامانج.
لە کۆتایشدا، هەسەدە
دووپاتیکردووەتەوە، هێزەکانیان بە وردى چاودێریی دۆخى مەیدانیى دەکەن و بەردەوامن
لە ئەرک و گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست بۆ پاراستنى شارەکە و دانیشتووانەکەى.
ئەمەش لەکاتێکدایە، گروپە چەکدارەکان لە 6ی1ی2026 هێرشیان کردە سەر گەڕەکی
شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب و دوای بەرگرییەکی بێوێنەی هێزەکانی ئاسایشی
ناوخۆ، توانیان بچنە ئەو گەڕەکانەوە، هەروەها لە سێ رۆژی رابردوودا بەردەوام چەکداری
زیاتر رەوانەی مەسکەنە و دێرحافر دەکەن و ناوە ناوەش سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریای
دیموکرات و شوێنە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان بە ئامانج دەگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

