riklam

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پشتگیری له‌ نووسه‌ر و بیرمه‌ندان دەکات

کوردستان 02:16 PM - 2025-12-28
لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان میدیاکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر خراپ به‌كارهێنانی بڕگه‌و مادده‌ یاساییه‌كان بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا  ده‌رده‌بڕێت و پشتگیری خۆیشی بۆ نووسه‌ری دیاری كوردستان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رد.یونس راوی دووپاتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ 28ی12ی2025، لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسان لە سەندیکاری رۆژنامەنوسانی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر خراپ به‌كارهێنانی بڕگه‌و مادده‌ یاساییه‌كان ده‌رده‌بڕێت بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕا و داهێنانی نووسه‌ر و بیرمه‌ندانی كوردستان.

 سه‌ندیكا ته‌واوی پشتگیری خۆی بۆ نووسه‌ر و بیرمه‌ندی دیاری كوردستان حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری دیار د.یونس راوی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:  له‌و كه‌یسه‌ یاساییانه‌ی له‌دژیان كراوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی چه‌ند باره‌ ده‌درێت، پانتایی دیموكراسی و ئازادی راده‌بڕین به‌خراپ سوود وه‌رگرتن له‌یاسا به‌ركاره‌كان به‌رته‌سك بكرێته‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket