riklam

په‌رله‌مانتارێك: هیچ هێزێک ناتوانێت بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێکبهێنێت

کوردستان 11:05 AM - 2025-11-24
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و حکومەتى هەرێمى کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و حکومەتى هەرێمى کوردستان

یەکێتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری بێ جیاكاری بۆ داهاتووی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئامانجه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" دڵنیاین حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو به‌بێ به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكنایه‌ت"، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت:"حزبێك خاوه‌نی زۆرترین قوربانی بێت بۆ كوردستان، هیچ حزبێك ناتوانێت (ئاوت)ی بكات، چونكه‌ به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌تێكی ئیفلیج له‌دایك ده‌بێت".



قوباد تاڵه‌بانی: ئامادەین بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ دەست بە گفتوگۆ بکەینەوە


قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له ‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گفتوگۆدا بووین تا كاتی گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئێستاش ئاماده‌ین ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

له‌باره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه‌ وتی: ئێمه‌ باسی حكومه‌تی بنكه‌فراوانمان نه‌كردووه‌، له‌وه‌ش دڵنیاین حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو به‌بێ به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكنایه‌ت.



حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ یه‌كێتی پێكنایه‌ت



 ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ یه‌كێتی پێكنایه‌ت و هیچ حزبێك ناتوانێت (ئاوت)ی بكات، چونکە حزبێكە خاوه‌نی 26 هه‌زار شه‌هیدە و واقعی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ یه‌كێتی به‌شدارێكی كارای حكومه‌ت بێت.

ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی تایبه‌ت به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: هیچ حكومه‌تێكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ یه‌كێتی پێكنایه‌ت، چونكه‌ واقعی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ یه‌كێتی به‌شدارێكی كارای حكومه‌ت بێت، نه‌ك به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبێت، بۆیه‌ حزبێك كه‌ زۆرترین خوێنی به‌خشیبێت بۆ ‌ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌، هه‌روه‌ها حزبێك خاوه‌نی 26 هه‌زار شه‌هید بێت، هیچ حزبێك ناتوانێت (ئاوت)ی بكات.

راشیگه‌یاند: هه‌ر لایه‌نێك كه‌ بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت زۆر سنوورداربێت و حكومه‌تێكی ئیفلیج دروستببێت، فه‌رموو باحكومه‌ت پێكبهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ روونادات ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌تێكی ده‌سه‌ڵات سنووركراو و ئیفلیجیان ناوێت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی داهاتوو داوای ده‌كات بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌ و هه‌رگیز لێی په‌شیمان نابێته‌وه‌.

 

یه‌كێتی دەیەوێت رێڕه‌وی حكومڕانی راستبکاتەوە



ئەندام پەرلەمانەکەى کوردستان ئەوەشی روونکردەوە: له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بینیمان، كه‌ حكومه‌ت چ جیاكارێك ده‌كات و به‌ ده‌یان پڕۆژه‌ له‌ سنووری هه‌ولێر و دهۆك كرانه‌وه ‌و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌شی لێ بێبه‌ش كرا، بۆیه‌ یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و جیاكارییه‌ كۆتایی پێبهێنێت.

ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ به‌شداری كارای حكومه‌ت رێڕه‌وی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان راستبكاته‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا بینیمان كه‌ حكومه‌ت چ جیاكارێك ده‌كات و به‌ ده‌یان پڕۆژه‌ له‌ سنووری هه‌ولێر و دهۆك كرانه‌وه ‌و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌شی لێ بێبه‌ش كرا، بۆیه‌ یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و جیاكارییه‌ كۆتایی پێبهێنێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: بۆ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، هیچ لایه‌نێك ناتوانێت بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبهێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌كێتی به‌شدارێكی كارای راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی داهاتوو ده‌بێت و ئه‌و هه‌ڵه‌ و جیاكارییه‌ی له‌رابردوودا هه‌بووه‌، راستده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵێنی سه‌رۆك بافڵ-ه‌ بۆ داواكاری خه‌ڵك.




توانا ئەمین: پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌



هاوكات نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس توانا ئه‌مین له‌نوسینێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: ئایا له‌ ئه‌رزی واقیعدا ئه‌وه‌ ڕ‌ێی تێده‌چێت یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو نه‌كات؟ ئه‌مه‌ پرسیاره‌ جه‌وهه‌رییه‌كه ‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامه‌كه‌یمان ده‌ستده‌كه‌وێت.

ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو: پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتی، هه‌ر كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نییه‌، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌.

یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان كوردستان شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری بێ جیاكاری بۆ داهاتووی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئامانجه‌ و باسی حكومه‌تی بنكه‌فراوانى نه‌كردووه‌، له‌وه‌ش دڵنیاییە حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو به‌بێ به‌شداریكردنی یه‌كێتی پێكنایه‌ت و واقعی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت، كه‌ یه‌كێتی به‌شدارێكی كارای حكومه‌ت بێت، نه‌ك به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبێت، ئەوەشى یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی داهاتوو داوای ده‌كات بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌ و هه‌رگیز لێی په‌شیمان نابێته‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket