ڕفعەت عەبدوڵا: شەهیدان ناسنامەی یەکێتین
کوردستان 10:44 AM - 2025-11-21
PUKMEDIA
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جێگری سەرۆکی یەکێتی پەیامێک بۆ رۆژی شەهیدی یەکێتی بڵاودەکاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: شەهیدان بوونەتە ناسنامەی یەکێتی و مێژوو شۆرەتی حزبی شەهیدانی پێبەخشیوە، ئەم تایتڵە دەلالەتە لەوەی بستێکی کوردستان نەماوە بەخوێنی سەرکردەو فەرماندەو پێشمەرگەیەکی یەکێتی ئاو نەدرابێت.
دەقی پەیامەکە..
لەتۆماری خەبات و مێژوی پڕ شانازی (ی.ن.ک) شەهیدان نەخشێکی گەورەیان هەیەو بوونەتە ئیلهامبەخشی هەموو نەوەکانی کۆڕی تێکۆشان، جگە لەوەش شەهیدان بوونەتە ناسنامەی یەکێتی و مێژوو شۆرەتی حزبی شەهیدانی پێبەخشیوە، ئەم تایتڵە دەلالەتە لەوەی بستێکی کوردستان نەماوە بەخوێنی سەرکردەو فەرماندەو پێشمەرگەیەکی یەکێتی ئاو نەدرابێت و ئەرکێکی گرنگیش دەخاتە ئەستۆمان، كەهەمیشە وەفاداری خوێنی شەهیدان و ئەو ئامانج و خەونانە بین كەشەهیدەکانمان خوێن و گیانیان خەڵاتی ئازادی و ڕزگاری کوردستان کرد.
(ی.ن.ک) روبارێک خوێنی بۆ ئازادی و دەسکەوتە بەدیهاتوەکانی کوردستان رشتووە، گرنگە ئەم یادە وەک بۆنەیەکی نیشتمانی مەزن لەڕۆژمێری گەلەکەماندا یادی بکرێتەوە.
لەڕۆژی شەهیدی یەکێتیدا، وەفاداری رێبازی (کەم بژی و کەڵ بژی)ین، کەسەرکردەکانی (ی.ن.ک) بوونە ناونیشانی خۆڕاگڕی و گیانبازی و ڕەمزی شەهادەت.
ئەم یادە مەزنە دەرفەتی جۆشدانەوەی خەباتە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵک و دوبارەکردنەوەی بەڵێنە بەشەهیدان
کە لەپێناو مافی ڕەوای هاوڵاتیان و دادپەروەری و نەهێشتنی سیاسەتی جیاوازیکردن وتاکڕەوی، خەبات درێژەی هەیەو بەردەوامین و هەمیشەش خزمەتکاری کەسوکارو نەوەی سەربەرزی شەهیدانین.
سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی و شۆڕشی نوێ و تێکڕای شەهیدانی کوردستان
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
10:34 PM - 2026-03-16 -
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
04:42 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
04:28 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات
04:33 PM - 2026-03-16
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
04:03 PM - 2026-03-16
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
03:46 PM - 2026-03-16
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
12:47 PM - 2026-03-16
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
کوردستان 12:47 PM - 2026-03-16 -
ژیان لە ئاوێنەی نەورۆز و رەمەزاندا
بیروڕا 12:43 PM - 2026-03-16 -
کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتوو
کوردستان 11:20 AM - 2026-03-16 -
كای كۆن و شەڕی كۆنەقین
بیروڕا 11:15 AM - 2026-03-16 -
شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
کوردستان 10:51 AM - 2026-03-16 -
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-16 -
هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 10:19 AM - 2026-03-16 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-16







دابەزێنە

