بەرگری و فریاکەوتن: بۆ رۆژی شەهیدی یەکێتی دەست لەسەر سنگ دادەنێین
کوردستان 10:36 PM - 2025-11-20
PUKMEDIA
رۆژی شەهیدی یەکێتی
فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری وفریاکەوتن بۆ رۆژی شەهیدی یەکێتی پەیامیك بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: مێژوو گەواهیدەرە، دروشمی "کەم بژی وکەڵ بژی"، رێباز وهزرو نەریت وپابەندی ئەو قارەمان وفیداکارانەی یەکێتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بوو.
پەیامی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری وفریاکەوتن بۆ ڕۆژی شەهیدی یەکێتی
لەساڵیاد وبیرەوەری رۆژی شەهیدی یەکێتیدا، سەری رێزو وەفا لەبەردەم گڵکۆی شەهیداندا دادەنوێنین و لەئاست گیان فیدایی و خۆنەویستی وبوێری و قوربانیدانیان بەشکۆوە دەست لەسەر سنگ، ئەم یادە بەرزوپیرۆز رادەگرین .
مێژوو گەواهیدەرە، دروشمی "کەم بژی وکەڵ بژی"، رێباز وهزرو نەریت وپابەندی ئەو قارەمان وفیداکارانەی یەکێتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بوو، کە شەهیدان خاڵە شەهاب وهاوڕێکانی دایانهێنا وبوونە سەرمەشقی ئەو کاروانە دوورو درێژەی هەزاران شەهیدی سەرکردەو تێکۆشەرانی رۆژانی سەختی بەرەنگاری وداستانی پڕ شکۆی نەبەردی وقارەمانانی زیندان و رێکخستنەکان و ئەنفال وکیمیاباران وبەرهەڵستکارانی ستەم ونادادی و دڕەندەیی رژێمی رەفتار فاشتی بەعس وشەهیدانی دەستی تیرۆر، کە لە پێناو رزگاری و سەربەستی و ئازادی گەلەکەماندا ، بێ باکانە لە وێستگەکانی تێکۆشاندا لاپەڕەی پڕ شانازی وسەروەریان تۆمارکرد .
بەڵگە نەویستە، ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەدەستهاتووەو لە داهاتووشدا دێتەدی، بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدانمانە، ئەگەرچی ئەوان کەم ژیان، بەڵام شاکاری دەستەبەرکردنی ئازادییان نەخشاند وبوونە مەشخەڵی جۆشدانی خەباتی رزگاربوون لە ژێر دەستەیی و ستەم ونادادی وبەدیهێنانی مافە نەتەوەیی ونیشتیمانیەکان وئەزموونی حکومڕانی وخۆشگوزەرانی هاووڵاتیان .
لە یاد وبیرەوەری رۆژی شەهیدی یەکێتی و گیانبازانی نیشتیماندا، کە گەورەترین سەرمایەی ژیانیان بەخشی بە خاک وگەلەکەمان، بەیەقینەوە بەڵێن دەدەین، تا گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانیان لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین وپارێزگاری لە دەستکەوتەکان بکەین، چونکە شەهیدان تیشکی رووناکی رێگەو سەرچاوەی هێزو وورەو باوەڕمانن .
بەرزو پیرۆزبێت رۆژی شەهیدانی یەکێتی ودروودوسڵاو بۆ رۆحی پاکیان .
فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری وفریاکەوتن
21ی تشرینی دووەمی 2025
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
10:34 PM - 2026-03-16 -
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
04:42 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
04:28 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات
04:33 PM - 2026-03-16
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
04:03 PM - 2026-03-16
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
03:46 PM - 2026-03-16
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
12:47 PM - 2026-03-16
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
کوردستان 12:47 PM - 2026-03-16 -
ژیان لە ئاوێنەی نەورۆز و رەمەزاندا
بیروڕا 12:43 PM - 2026-03-16 -
کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتوو
کوردستان 11:20 AM - 2026-03-16 -
كای كۆن و شەڕی كۆنەقین
بیروڕا 11:15 AM - 2026-03-16 -
شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
کوردستان 10:51 AM - 2026-03-16 -
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-16 -
هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 10:19 AM - 2026-03-16 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-16







دابەزێنە

