مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی پشتیوان بە رۆڵە دڵسۆزەکانى بۆ پێشەوە هەنگاودەنێت
ی ن ک 02:22 PM - 2025-11-20
راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەى یەکێک لە سەردانەکان
مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال لە شاری رانیە لە دوو سەردانی جیادا هەریەک
لە عوسمان محەمەد ئەمین ناسراو بە ( عوسمان ـە بچکۆل ) و بنەماڵەی کۆچکردو حارس
ئاغای وەرتێ ـ یان بەسەرکردەوە .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە هاوخەمییان دەربڕی بۆ
کوڕان و بنەماڵەی کاک حارس ئاغای وەرتێ بۆ کۆچی دوای فەرماندە و تێکۆشەری
دێرین کاک ( حارس ئاغا ) وەک فەرماندەیەکی دیار و بە ورەی رۆژە سەختەکانی خەباتی
کوردایەتی، کە لەهەر کوێیەک مەترسییەک هەبوو
بێت لەسەر گەل و نیشتمانەکەی لە ریزی پێشەوەی رووبەڕووبونەوەکاندا وەستاونەتەوە ئەمڕۆش،
جێگای خۆشحاڵی و پێزانینمانە ئەم هەڵوێستە بەرزەی کوردایەتی لە کوڕان و بنەماڵەکەشی
دەبینێرێت.
هاوکات هەر لە
شاری رانیە، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال لە نزیکەوە چاویانکەوت بە عوسمان محەمەد ئەمین و لە بارودۆخی تەندروستیان
پرسییەوە و ستایشی رابردووی پاک و پڕ لە سەروەرییان کرد وەک پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی
شۆڕش، کە دوای هەرەس بە چڕی و بە پلانی نوێوە دەستیان دایەوە هەڵگیرسانەوەی شۆڕش،
لەم دەڤەرەش بوون بە بەشێک لە سەرکەوتنەکانی خەباتی چەکداری و شۆڕشی نوێ بەرامبەر
بە دوژمنی بەعسی رووخاو، کە ئەمەش لای ئێمە جێگای رێز و تەقدیرە .
لەم دیدەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیام و سڵاوی
یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـ یان ئاڕاستەکردن و
روونیانکردەوە یەکێتیی نیشتیمانی پشت ئەستور بە رۆڵە دڵسۆز و خەباتگێڕەکانی خۆی وەک
رابردوو لەم قۆناغەشدا هەر بۆ پێشەوە هەنگاو دەنێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
10:34 PM - 2026-03-16 -
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
04:42 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
04:28 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات
04:33 PM - 2026-03-16
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
04:03 PM - 2026-03-16
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
03:46 PM - 2026-03-16
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
12:47 PM - 2026-03-16
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
کوردستان 12:47 PM - 2026-03-16 -
ژیان لە ئاوێنەی نەورۆز و رەمەزاندا
بیروڕا 12:43 PM - 2026-03-16 -
کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتوو
کوردستان 11:20 AM - 2026-03-16 -
كای كۆن و شەڕی كۆنەقین
بیروڕا 11:15 AM - 2026-03-16 -
شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
کوردستان 10:51 AM - 2026-03-16 -
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-16 -
هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 10:19 AM - 2026-03-16 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-16







دابەزێنە

