دامەزراوەی ڤیم لەزانكۆی كۆیە دیدارێكی زانستی بەڕێوەدەبات
کوردستان 10:58 AM - 2025-11-20
دامەزراوەی ڤیم
دیداری زانستی كۆیە شاری مەعریفەت و شارستانییەت لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
دامەزراوەی ڤیم بە هاوبەشی ئینستیوتی زەینەب خان و زانكۆی كۆیە، دیدارێكی زانستی لەژێر ناونیشانی (كۆیە شاری مەعریفەت و شارستانییەت لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا) بەڕێوەدەبات، وتەبێژی دیدارەكەش رایدەگەیەنێت: ئامانج لە دیدارەكە خزمەتكردنی شاری كۆیە و ناساندنی پاشخانە كلتورییە دەوڵەمەندەكەیەتی.
شادمان محەمەد، وتەبێژی دیداری زانستی كۆیە، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: گرنگیدان بە شار و شارۆچكەكانی كوردستان بە بێ جیاوازی لە كارە بنەڕەتییەكانی دامەزراوەی ڤیم-ە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ 20ی 11ی 2025، دامەزراوەی ڤیم بە هاوبەشی ئینستیوتی زەینەب خان و زانكۆی كۆیە، لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆكە دیداری زانستی كۆیە لەژێر ناونیشانی (كۆیە شاری مەعریفەت و شارستانییەت لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا) بەڕێوەدەبات.
راشیگەیاند: ئامانج لەم دیدارە زانستییە، خزمەتكردنە بە شاری كۆیە و شەش توێژەری پسپۆڕ بە بابەتی جیاواز گفتوگۆ لەسەر ئەو پاشخانە كلتورییە دەوڵەمەندە دەكەن كە شارەكەی پێناسراوە، بۆ ئەوەی بەراوردرێك لەنێوان ئەمڕۆ و رابردووی شارەكەدا بكرێت و لەسەر ئەو بنەمایە بزانرێت پێویستە ئێستا چی بۆ كۆیە بكرێت.
شادمان محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: دامەزراوەی ڤیم پلان و بەرنامەی باشتری بۆ شاری كۆیە و برەودان بە لایەنی كلتوری و رۆشنیرییەكەی هەیە، چونكە كۆیە بە لانكەی كلتور و رۆشنبیری كوردستان دادەنرێت و شوێنی پێگەیاندنی دەیان كەسایەتی مەزنە كە كورد شانازیان پێوەدەكات.
ڤیم دامەزراوەیەكی قازانجنەویستی ناحكومییە و گرنگی بە بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگە دەدات، لەكێشەكان ورد دەبێتەوە و هەوڵی چارەسەركردنیان دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لێوەدەکرێت
06:55 PM - 2025-12-08 -
سکرتاریەت دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەسەردەکەنەوە
06:14 PM - 2025-12-08 -
سەرکەوت زەکی: فراکسیۆنی یەکێتی بەرگریکاری مافی خەڵکە
04:26 PM - 2025-12-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغداد دەستوورە
05:55 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: بودجە نەبێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی
03:23 PM - 2025-12-08
یهك مووچه مسۆگهره و چارهنوسی دوانیش نادیاره
02:19 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
01:02 PM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08 -
153هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:09 AM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ حكومەتێكی بەهێزو كارا دایە
کوردستان 11:31 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
کوردستان 10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
کوردستان 08:23 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07




.jpg)


دابەزێنە

