riklam

قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو

کوردستان 06:35 PM - 2025-11-17
قوباد تاڵەبانی و زیاد بەتارسە PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و زیاد بەتارسە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ زیاد بەتارسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئۆردن کۆبووەوە و رایگەیاند: هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو و هیوادارم حکومەتی نوێی عێراق بە زوویی پێکبهێنرێت.
دەقی راگەیاندراوی کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئۆردن:


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ زیاد بەتارسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئۆردن کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئۆردنیان کرد لە بوارە جیاوازەکاندا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(17/11/2025) بەڕێوەچوو، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو و هیوای خواست حکومەتی نوێی عێراق بە زوویی پێکبهێنرێت. جەختیشی کردەوە دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتی ئۆردن کرا و هەردوولا بە گرنگیان زانی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکانی وەک بازرگانی و کلتوری و پەروەردەیی و خوێندنی باڵادا پەرەی زیاتری پێ بدرێت.

هەر لەم چوارچێوەیەدا ئاماژە بە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان کرا کە ئەو کۆمیسیۆنە دەتوانێت وەک پردێکی پەیوەندیی بەهێز لەنێوان هەرێم و ئۆردندا رۆڵ ببینێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket