زیاد جەبار: سلێمانى سەلماندی کە هێزی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دەبن
کوردستان 01:23 PM - 2025-11-14
نوسینگەى رۆژنامەوانى زیاد جەبار
زیاد جەبار ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتى
زیاد جەبار ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بۆ یادى 241 ساڵەى بونیادنانى سلێمانى پەیامێکى
بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەبەرەبەیانی دەستپێکی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە رابەرایەتی سەرۆک (مام جەلال)،
هەزاران رۆڵەی ئەم شارە لە قۆناغی شۆڕشی شاخ و وێستگەکانی دوای راپەڕین لە ناو ریزەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە قوربانیانداوە و خزمەتی بەرچاویان
بە پرسی کورد گەیاندووە، دواین وێستگەش لە هەڵبژاردنی دوو رۆژی رابردوودا بۆ پەرلەمانی
عیراق ئەم شارە سەلماندیان
کە هێزی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبن لە بەغداد
و سندوقەکانی دەنگدانی سلێمانی_یان سەوزپۆش کردەوە.
دەقى پەیامەکە:
سلێمانی پێشەنگی قوربانیدان و شوێنێ لەدایک بوونی سەدان کەسایەتی
دانسقەیە
(٢٤١) ساڵ بەسەر بونیادنانی سلێمانی شاری هەڵمەت
و قوربانی و بیری کوردایەتی تێدەپەڕێت، بەدرێژایی مێژووەکەی خەڵکە قارەمان و گیان فیداکەی خەباتیان بۆ هەموو
کوردستان کردووە و شانازیان نوسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان بوون، ئەم شارە
مەڵبەندی گەورەی ڕووناکبیری و لەمێژووی کوردایەتیشدا شوێنێ لەدایک بوونی سەدان کەسایەتی
دانسقەیە.
وێرای ڕۆحە یاخییەکەی کە سەلمێنەری زیندووێتی شارەکەیە و سودی زۆری بە
خەباتی نیشتمانیی و قۆناغەکانی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکان گەیاندووە ، هەروەها پەرەیان
بە ڕۆحی هاوکاری و دروستکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانداوە و پارێزەری بەها باڵاکانی
کلتوری کوردەواری بوون، هاوکات باشتر لە ناوچەکانیترلەگەڵ پێشکەوتنە جیهانیەکاندا
خۆیان گونجاندووە.
لەبەرەبەیانی دەستپێکی شۆڕشی
نوێی گەلەکەشمان بەڕابەرایەتی سەرۆک (مام جەلال)، هەزاران ڕۆڵەی ئەم شارە لەقۆناغی
شۆڕشی شاخ و وێستگەکانی دوای ڕاپەڕین لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
قوربانیانداوە و خزمەتی بەرچاویان بە پرسی کورد گەیاندووە، دواین وێستگەش لەهەڵبژاردنی
دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ پەرلەمانی عیراق ئەم شارە سەلماندیان کە هێزی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان دەبن لە بەغدا و سندوقەکانی دەنگدانی سلێمانی_یان سەوزپۆش
کردەوە.
جارێکیتر پیرۆزبایی (٢٤١)ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەکەین و جەخت
لەوەدەکەینەوە (بیپارێزین. بەرەوپێشی ببەین. ئاوەدانتری کەینەوە) و خادمی خاک و جێی
باوەڕ و متمانەی ئەم شارە مەزنەبین.
زیاد جەبار/ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
10:34 PM - 2026-03-16 -
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
04:42 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
04:28 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات
04:33 PM - 2026-03-16
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
04:03 PM - 2026-03-16
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
03:46 PM - 2026-03-16
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
12:47 PM - 2026-03-16
زۆرترین خوێنراو
-
ژیان لە ئاوێنەی نەورۆز و رەمەزاندا
بیروڕا 12:43 PM - 2026-03-16 -
کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتوو
کوردستان 11:20 AM - 2026-03-16 -
كای كۆن و شەڕی كۆنەقین
بیروڕا 11:15 AM - 2026-03-16 -
شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
کوردستان 10:51 AM - 2026-03-16 -
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-16 -
هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 10:19 AM - 2026-03-16 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-16 -
38 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-16







دابەزێنە

