riklam

داهاتی گومرگی عیراق دەگاتە سێ ترلیۆن دینار

عیراق 08:18 PM - 2025-09-04
دەروازەیەکی گومرگی عیراق میدیا عیراقییەکان

دەروازەیەکی گومرگی عیراق

داهاتی گومرگی لە عیراق دەگاتە سێ ترلیۆن دینار و سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگیش رایدەگەیەنێت:" رەسمی گومرگی پێشوەختە لە کانوونی یەکەمی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

قاسم سامر سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگ ئاشکرای کرد: بەهۆی چاکسازییەکان و دوای جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا و چاکسازی لە دەروازە گومرگییەکان، لە ساڵی 2024دا داهاتەکان بۆ دوو تریلیۆن دینار بەرزبوونەتەوە.

پەیوەست بە کۆی داهاتی گومرگی، سەرۆکی دەستەکە رایگەیاندووە: داهاتی گومرگی تاوەکو ئەمڕۆ گەیشتووەتە دوو تریلیۆن و 700 ملیۆن دینار، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵ بگاتە سێ تریلیۆن دینار.

لە بارەی جێبەجێکردنی رەسمی گومرگی پێشوەختە، قاسم سامر سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگ رایگەیاند: رەسمی گومرگی پێشوەختە لە کانوونی یەکەمی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بازرگانان ناچاردەکرێن زانیاریی لە بارەی کەلوپەلەکانیان پێشکەش بکەن، پێش ئەوەی هاوردەیان بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket