لە عیراق زیاتر لە 700 خێزان بەهۆی بە بیابانبوونەوە ئاوارەبوون
عیراق 11:45 AM - 2025-09-02
میدیا عیراقییەکان
دیاردەی بە بیابانبوون لە عیراق
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەبیابانبوونەوە 742 خێزان لە سێ پارێزگای عیراق
ئاوارەی شاری نەجەف بوون، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکەش
رایدەگەیەنێت:" زۆرینەی ئەو خێزانانە لەگەڵ کشتوکاڵکردن خەریک بوون و بەهۆی
گۆڕانی کەشوهەواوە زەوییەکانیان لەدەستداوە".
رەعد توفەیلی بەرێوەبەری گشتی کۆچ
و کۆچبەرانی نەجەف، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: 742 خێزان لە پارێزگاکانی
دیوانیە و موسەنا و زیقار ئاوارەی پارێزگای نەجەف بوون، کە زۆرینەیان لە
دیوانییەوە هاتوون.
راشیگەیاند: ئاوارەکان هاریکاری تەندروستی و خۆراکیان پێدراوە و بەردەوام
بوونی هاوکارییەکانیش بەندە بە بەردەوامبوونی ئەو پشکەی مادییەی بۆ ئەو لایەنە
تەرخانکراوە.
راشیگەیاند: زۆرینەی ئەو خێزانانە بەکشتوکاڵەوە خەریک بوون، بەڵام بەهۆی
وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەواوە، زەوییەکانیان رووبەڕووی بە بیابانبوون بووەتەوە.
هاوکات، عیراق رووبەڕووی کەمئاویش بووەتەوە ئاستی ئاوی كۆگاكراو بۆ كەمتر لە هەشت
ملیار مەتر سێجا دابەزیووە، لەو بارەیەوە غەزوان سەهلان یاریدەدەری بەڕێوەبەری
گشتی دەستەی خستنەگەڕی پرۆژەكانی ئاودێری لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق
رایگەیاند: ئاستی ئاوی كۆگاكراو لە عیراقدا بەردەوامە لە دابەزین و گەیشتووەتە
كەمتر لە هەشت ملیار مەتر سێجا.
وتیشی: پێشبینی
دەكرێت ئەو بڕە ئاوەی كۆگاكراوە تا وەرزی زستانی داهاتوو بەشی پێداویستییەكانی
بكات، ئەویش تەنها بۆ خواردنەوە و باخداریی نەك بۆ كشتوكاڵكردن.
ئاماژەی
بەوەشکرد: ئاستی بەردانەوەی ئاو لەلایەن توركیاوە بۆ عیراق لە رێگەی روباری
فوراتەوە دەگاتە 200 مەتر سێجا لە چركەیەكدا و ئەوەش كەمە و لە ئاست
پێداویستییەكانی عیراقدا نییە، بەو هۆیەشەوە رۆژانە 850 بۆ 900 مەتر سێجا لە ئاوی
كۆگراوی بەنداوەكانی حەدیسە و موسڵ و دوكان و دەربەندیخان و دەریاچەی سەرسار بۆ
پێداویستی دەردەهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

