riklam

بەبەشداری سەرۆككۆمار و سەرۆك بافڵ كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی دەستیپێكرد

کوردستان 10:29 AM - 2025-08-28
دیمەنێکى کۆنگرەکە میدیاکان

دیمەنێکى کۆنگرەکە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سلێمانی

كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، بۆ رۆژی دووەم دەستیپێكرد و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە، بەڵام گەنجان هیوایان بە ئاشتییە و دەبێت پێكەوە كار بۆ هێنانەكایەی بكەین، ئاماژەی بەوەشكرد: سلێمانی ئەو شوێنەیە هەمیشە بە ئازادانە بیروڕای تێدا گۆڕاوەتەوە و شاری دیموكراسییە.


دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: سلێمانی پێگەیەكی سیاسی گرنگی هەیە


ئەمڕۆ 28ی 8ی 2025، كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی  بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، وێڕای بەخێرهێنانی سەركردەی پارتە سیاسییەكان و ئامادەبووان، وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ سلێمانی و هەرێمی كوردستان باوەشیان بۆ روداوێكی مێژوویی گەورە و گرنگ كردووەتەوە و سلێمانی پێگەیەكی سیاسی گرنگی هەیە و  ئەنجامدانی ئەم كۆنگرانەش نیشانەی زیندوویی سلێمانییە و بە خۆشحاڵییەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرمەشقی ئەو دەستكەوتەیە.

راشیگەیاند:پشتگیری لە هەموو پڕۆسەیەكی ئاشتی دەكەین و سەركەوتنی پڕۆسەی دیموكراسی دەستكەوتە، بۆیە كار بۆ بەدیهێنانی حكومڕانییەكی باش دەكەین و بەیەكەوە دەتوانین داهاتووی كۆمەڵگەكەمان سەقامگیر بكەین.


سەرۆككۆمار: سەرۆك مام جەلال كێشەكانی كوردی بە جیهان ناساند 


هەر لە كۆنگرەكەدا د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال كێشەكانی كوردی بە جیهان ناساند و پێویستە هاوسەنگی لە نێوان وڵاتاندا بمێنێتەوە و كێشەكان چارەسەر بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد: پێكەوە ژیان مافی ئاشتیانەیە بۆ هەمووان و عیراق و گەلەكەی هاوسۆزی گەلی فەلەستینە.

سەرۆككۆماری عیراق ئەوەشی راگەیاند: لە وڵاتانی پێشكەتوو دیموكراسی چووەتە خزمەتی دەوڵەمەندەكانەوە و  وڵاتە گەورەكانیش مافی مرۆڤ پێشێلدەكەن.


سەرۆك بافڵ: سلێمانی شاری دیموكراسییە


هەر لە كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێكی پێشكەشكرد و   سلێمانی ئەو شوێنەیە هەمیشە بە ئازادانە بیروڕای تێدا گۆڕاوەتەوە و شاری دیموكراسییە.

راشیگەیاند: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە، بەڵام گەنجان هیوایان بە ئاشتییە و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتیش مەترسییە، بۆیە دەبێت پێكەوە بۆ هێنانەكایەی ئاشتی کاربكەین و ژنانیش پێشەنگی ئەو بوارەن.


دوێنێ 27ی8ی2025 لە سلێمانی، كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی دەستپێكرد و رۆژی یەكەمی كۆنگرەكەش پەیوەستبوو بە ژنانەوە و كۆنگرەكە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.

ناوەڕۆكی كۆنگرەی  هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، بریتییە لە(پرسەكانی ئاشتی، ئاسایش، پرسە هەنووكەییەكانی جیهانیی عەرەبی)، تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و سەركردە جیهانییەكان، لە جیهانیی عەرەبی و عیراق و كوردستانەوە بەشداریی دەكەن، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە ئەمڕۆ د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراقیش وتار پێشكەش بكات.



PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket