کۆمسیۆن: ئەگەری دوورخستنەوەی لاهور جەنگی لە سەرۆکایەتیی حزبەکەی هەیە
کوردستان 10:44 PM - 2025-08-22
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق رایگەیاند، ئەگەر
دادگا سزای لاهور جەنگى بدات ئەوە لە پۆستی سەرۆکی حزبەکەی و سەرۆکی لیستەکە دووردەخرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق،لەسەر
ئەگەری سزادانی لاهور جەنگی بورهان لەلایەن دادگا و مامەڵەی کۆمسیۆن لەسەر ئەو
پرسە رایگەیاند: "هەموو حزبێک سەرۆکى هەیە، لیستى بەرەى گەلیش بەهەمان شێوە،
ئەگەر دادگا حوکمی بۆ لاهور جەنگى دەرکرد، ئەوکات بەپێی یاساى حزبەکان لە عیراق،
لە سەرۆکایەتیى حزبەکەى دووردەخرێتەوە، ئەگەرکاندیدیش بێت بۆ هەڵبژاردنى
ئەنجوومەنى نوێنەران بەهەمان شێوە دووردەخرێتەوە".
وتیشی:" پاش
دوورخستنەوەى سەرۆکى حیزبەکە، ئەوکات کۆمیسیۆن بەپێی رێکارەکان داوا دەکات کە سێکى
دیکە هەڵببژێردرێت بۆ سەرۆکایەتیى حزبەکە".
پەیوەست بە کاندیدانی دیکەی لیستەکەی لاهور
جەنگی،کۆمسیۆن ئاماژە بەوەدەکات: لیستى بەرەى گەل وکاندیدەکان دیکە
دەتوانن بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەران بکەن.
لە کۆتایشدا کۆمسیۆن
رایدەگەیەنێت: پێویستە کەسێک یاخود لایەنێک لە کۆمسیۆن سکاڵا تۆماربکات لەسەر
لاهور جەنگى، تاوەکو کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رێکارەکانى خۆى
ئەنجامبدات.
ئەمەش لەکاتێکدا شەوی رابردوو، هێزە
ئەمنییەکان بە فەرمانی دادوەر چوونە هۆتێل لالەزار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران،
بەڵام تۆمەتباران و چەکدارانی لەیاسا
دەرچووی لالەزار ئامادەنەبوون خۆیان رادەست بکەن، بەهۆیەوە شەڕ و
پێکدادان لەنێوان هەردوولا دەستیپێکرد و پاش سێ سەعات لاهور جەنگى و دوو برای
دەستگیرکران و چەکدارەکانیش خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

