riklam

وەفدی ناوەند و هەرێم:هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

کوردستان 12:53 PM - 2025-08-19
کۆبوونەوەی وەفدی ناوەند و  هەرێم پلاندانانی عیراق

کۆبوونەوەی وەفدی ناوەند و هەرێم

کۆبوونەوەی وەفدی باڵای  حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان  لە بەغدا بەرێوەچوو، وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش رایدەگەیەنێت:" چارەسەرکردنی کێشەهەڵپەسێردراوەکان هەنگاوی زۆری بڕیوە".

وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بە ئەنجامی کۆبوونەوەی وەفدی حکومەتی عیراق هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم کرا، کە خۆی لە پرسی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنەوەی و داهاتی نانەوتی و بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبینیەوە.

 دەشڵێت:" بەشداربووان دووپاتیان کردەوە کە چارەسەرکردنی پرسەکان پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگای کۆمپانیای سۆموە هەموو مەرجەکانی جێبەجێکراوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردا کە گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی  هەموو پرسەکان بەردەوام بێت.

وەفدی بەغداد لە کۆبوونەوەکەدا پێکهاتبوون لە  وەزیرانی نیشتەجێکردن و خوێندنی باڵا و تەندروستی و داد و بریگاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، هاوکات وەفدی هەرێمیش بە هەریەک لە وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان و سەرۆکی دیوانی و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەی بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket