riklam

سەرۆکایەتییەکان بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی وڵات و هەڵبژاردن کۆبوونەوە

عیراق 09:25 PM - 2025-08-18
کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار

کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکە

سەرۆککۆمار

ئەمڕۆ دووشەممە18ی ئابی 2025، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق،  لە کۆشکی بەغدا، میوانداری کۆبوونەوەیەکی چوار سەرۆکایەتییەکەی کرد کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندازیار محەممەد شیاع سودانی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و د .مەحمود مەشهەدانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر د.فائق زێدان ئامادەیبوون، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی وڵات و دۆسیەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئەو پێشنیازانە خرانەڕوو کە لەلایەن فەخامەتی سەرۆک کۆمارەوە نێردرابوون و ئامانج لێیان رەخساندنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی ئارام و سەقامگیرە کە ناونیشانەکەی شەفافیەت و دەستپاکییە، و هەروەها هەوڵدانە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەنێوان هەموو کێبڕکێکارانی هەڵبژاردن.

ئامادەبووان ئەو کێشانەیان تاوتوێ کرد کە لە بەستنی دانیشتنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەریان هەڵدا، و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنیان بەپێی شێوازی یاسایی کارپێکراو و گرنگیدان بە بەدواداچوون و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسا جیاوازەکان کە پێشکەش بە ئەنجومەن کراون بەمەبەستی پەسەندکردنیان بەشێوەیەک کە مافی هەموو هاوڵاتیان مسۆگەر بکات.

کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە جێبەجێکردنی یاساکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەک کە سەروەری یاسا بەهێز بکات و پارێزگاری لە ڕەوتی دیموکراسی لە وڵاتدا بکات و بنەماکانی دەستپاکی و شەفافیەت بچەسپێنێت و متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکان و ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتیدا پتەوتر بکات.

هەروەها گفتوگۆی چڕوپڕ ئەنجامدرا سەبارەت بە واقیعی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە بڕگەکانی یاساکە دەیانگرێتەوە و بەڕێوەبردنی کاروباریان و سروشتی ئەو لیژنانەی کە کاردەکەن لە دووبارە لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنەوەیان و ئازادکردنیان، و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی ئاسانکاری کردن لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنیدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket