سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت
جیهان 09:08 AM - 2025-07-01
رۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکاری بۆ لابردنی
سزاکانی سەر سوریا دەرکرد و دووپاتیشی کردەوە:" پشتیوانی لە سوریایەکی سەقامگیر
و یەکگرتوو" دەکات.
فەرمانەکە هەڵگرتنی زۆرینەى سزاکانی سەر سوریا دەگرێتەوە، جگە لە
هێشتنەوەی سزاکانی سەر بەشار ئەسەد و هاوکارەکانی، پێشێلکارانی مافی مرۆڤ،
بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، کەسانی پەیوەندیدار بە چالاکییەکانی چەکی کیمیایی،
داعش و لقەکانی و گرووپە چەکدارەکان.
بەپێی دەقی فەرمانەکە کەوەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە:"
واشنتن پابەند دەبێت بە پشتیوانی لە سوریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو، کە نەبێتە
پەناگەیەکی ئارام بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئاسایشی پێکهاتە ئایینی و
نەتەوەییەکانی وڵاتەکە بپارێزێت و پاڵپشتی لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی ناوچەکە بکات".
لای خۆشییەوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند:" حکومەتی نوێی سوریا
بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع رێوشوێنی ئەرێنی گرتووەتەبەر و وەزیرانی دەرەوە و
گەنجینەی ئەمریکا لە مانگی رابردووەوە هەنگاوی سەرەتاییان ناوە بۆ هەڵگرتنی
سزاکانی سەر سوریا".
راشیگەیاند "بارودۆخی سوریا بەهۆی پێشهاتەکانی شەش مانگی
رابردووەوە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە".
هاوکات، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ستایشی فەرمانەکەی کرد و رایگەیاند:"
هەڵگرتنی سزاکان بەربەستی بەردەم بووژانەوەی ئابوری لادەبات، یارمەتیدەرە دەبێت بۆ
کرانەوەیان بەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا و دەرگا بەڕووی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و
گەشەپێدانی وڵاتەکەدا دەکاتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

