riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی میدیاکاری کورد بەڵێن ساڵح

پرسەنامە 09:22 PM - 2025-03-30
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

ئەمڕۆ 30ی3ی 2025 بەڵێن ساڵح میدیاکاری دیاری کوردی دەنگی ئەمەریکا لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، بەو بۆنە خەمناکەشەوە ژمارەیەک پرسەنامە ئاراستەی خانەوادەکەی کرا، کە ئەمە دەقەکانییانە:

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکات

بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح 
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و راگەیاندنکار بەڵێن ئەحمەد ساڵح، برای جەنابتمان پێگەیشت.

بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هاوبەشی خەمتانم، لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی:
برای بەڕێزم دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و میدیاکاری دیاری کوردی دەنگی ئەمریکا (بەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

کاکە بەڵێن ساڵح رۆژنامەنووسێکی دیارو ناسراوی کورد بوو، ساڵانێکی زۆرە لە دەنگی ئەمریکا خزمەتی کوردو دۆزە رەواکەی کرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم رۆژنامەنووسە بەتوانایە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی و خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی


پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی:

بەڕێز  کاک  دکتۆر بەرهەم ئەحمەد   ساڵح  سەرۆکی پێشووی  کۆماری عیراق
بەداخێکی  زۆرەوە هەواڵی  کۆچی  دوایی  کاک  بەڵێن ئەحمەد  برای  بەڕێزتان و   ڕاگەیاندنکاری  سەرکەوتوی  دەنگی ئەمریکا  مان  پێگەیشت 
بۆ  ئەم  خەمە  پرسەو ماتەمی خۆمان  ئاراستەی  بەڕێزتان و  کەسوکار و خانەوادە  تێکۆشەرەکەتان دەکەین

لەیەزدانی مەزن  داواکارین  کۆچکردوو  بە بەهەشتی  بەرین  شاد بکات و سەبوری  گشت لایەک  بدات

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



پرسەنامەی عیماد ئەحمەد

بەڕێز : کاک دکتۆر بەرهەم 
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی کاکە ( بەڵێن )ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت.

خوالێخۆش بوو جگە لەوەی کوڕی بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر بوو خۆشی ڕۆژنامەنوسێکی دیار و لێهاتوو بوو کە خزمەتێکی زۆری بواری ڕۆژنامەنوسی کوردی کردووە…
هەر بۆیە بە لەدەستدانی کاکە بەڵێن زۆر دڵتەنگ و نیگەران بووین…

 بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

عیماد ئەحمەد



هاوخەمی قوباد تاڵەبانی

برای بەڕێزم کاک دکتۆر بەرهەم ساڵح
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (بەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست. 
کاک بەڵێن میدیاکارێکی دڵسۆز و بەئەزموون بوو کە لەرێی دەنگی ئەمریکاوە خزمەتی بەرچاوی دەکرد. بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران



هاوخەمی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

برای ئازیزمان کاک د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (بەڵێن ئەحمەد ساڵح)-ی براتانم پێگەیشت.

کاکە بەڵێن یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە وردو بەسەلیقەکان، ساڵانێکی زۆر لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا خزمەتی زۆری کرد لە بواری رۆژنامەنووسی و گەیاندنی دەنگی کورد بە دونیای دەرەوە.
هاوبەشی خەمتانم و داواکارم لەیەزدانی مەزن جێگەی کاکە بەڵێن بەهەشتی بەرین بێت و خوای گەورە سەبووری کەسوکارو هاوڕێیانی بدات.

إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



هاوخەمی سەعدی ئەحمەد پیرە

برای بەڕێزم کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح 
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ڕاگەیاندنکاری سەرکەوتوی دەنگی ئەمریکا  كاك بەڵێن ساڵح_ی برا-تمان بیست 

‌‎بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان پێشكەشی تەواوی خانەوادەو خزم و دۆستانی دەکەین ، هیوادارین رۆحی خوالێخۆشبوو (كاك بەڵێن ) ئارام و شاد بێت ، و دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەكەتان بێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە



هاوخەمی حەمەی حەمەسەعید

برای بەڕێز: کاک د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح
کۆچی دوایی کاک بەڵێن خەمبار و دڵتەنگی کردم، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و خزمان دەکەم و ھاوبەشی خەمتم، هیوادارم کۆستی کاک بەڵێن، دوا کۆست و ناخۆشی بێت.

کاک بەڵێن نزیکەی 30 ساڵی تەمەنی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی بواری ڕۆژنامەنووسی کوردی و لەو مەیدانەدا سوارچاکێکی بە ویقار و ڕۆژنامەنووسێکی پیشەیی و قاڵبووی کاری ڕۆژنامەوانی بوو. 

جگە لە خزمەتەکانی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە دەرەوەی وڵاتیش، لە 1999ەوە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، خزمەتێکی گەورەی بە وشە و فەرهەنگی کوردی و گەیاندنی پەیامی ئاشتیی و پێکەوەژیان و تەبایی و قبووڵکردنی فرەیی و ڕاجیایی و ڕەخنە و دیالۆگی سیاسیی کرد. 

لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە سەرمەشقەی بواری نووسین و ڕۆژنامەنووسی خەسارێکی گەورەیە بە کاروانی ڕۆژنامەنووسی کوردی کەوت و ڕووحی شاد و جێگەی بەهەشتی بێ کۆتا بێت.

براتان
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
30ـی ئازاری 20


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket