هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی خاتوو ساریا سۆفی
پرسەنامە 01:44 PM - 2025-03-18
PUKMEDIA
پرسەنامە
ئەمڕۆ ١٨-٣-٢٠٢٥ خاتوو ساریا سۆفی
حسێن دایکی نزار ئامێدی ئەندامی
مەکتەبی سیاسی و گۆهدار ئامێدی کۆچی دوایی
کرد، بەو بۆنە خەمناکەشەوە ژمارەیەک پرسەنامە ئاراستەی خانەوادەکەی کرا، کە ئەمە
دەقەکانییانە:
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی نزار ئامێدی دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی.
دەقی پەیامەکە...
إنالله وانا اليه راجعون
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی دایکی نزار ئامێدی و گوهدار ئامێدی
هەڤاڵانی ئازیزمان کاک نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاک گوهدار ئامێدی
بەداخ و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(ساریا سۆفی حسێن)دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی هەرەباڵان لە خەبات و تێکۆشاندا.
بۆ ئەم لەدەستدانە هاوخەمتانم، لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و گیانی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
ئارامی و سەبووریش بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو ساریا سۆفی حسێن دەردەبڕێت
هەڤاڵان نزار ئامێدی و گوهدار ئامێدی
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری خاتوو ساریا سۆفی حسێن
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ساریا سۆفی حسێن) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی
هەڤاڵ نزار ئامێدی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
هەڤاڵ گۆهدار ئامێدی
بۆ کۆچی
دوایی خاتوو ساریا سۆفی حسێن دایکی
بەڕێزتان ، لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەر و ماندونەناسەکەتان دەکەین .
لە یەزدانی مەزن
داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە
گشت لایەکتان ببەخشێت
انا للە وانا الیە
راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
هاوخەمی
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی(ی.ن.ک)
بۆ بەڕێزان/ کاک نزار
محەممەد سەعید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەریق گۆهدار محەممەد بەڕێوەبەری نووسینگەی
سەرۆک کۆماری عیراق
بەخەم و پەژارەیەکی
قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خاتوو ساریا سۆفی حسێن-م بیست. بەو بۆنە
خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەکە تێکۆشەرەکەتان
دەکەم.
داواکارم لەخوای گەورە
کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری ئێوەی بەڕیزیش بدات و دوا خەمی
خانەوادە بەڕێزەکەتان بێت.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی(ی.ن.ک)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال چهند خوێندنگایهك له شارباژێڕ نۆژهندهكاتهوه
12:37 PM - 2025-11-17 -
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 10:32 AM - 2025-11-17 -
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17 -
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:15 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

