بهڕێوهبهری تهندروستی ههڵهبجه: پابهندنابین بهزیادكردنی نرخی پشكنین لهسهر هاووڵاتیان
کوردستان 04:06 PM - 2025-01-26
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە
تەندروستی هەڵەبجە رەتیدەکاتەوە پابەندی ئەو گرێبەستانە بێت کەلەلایەن
وەزارەتی تەندروستییەوە بۆیان نێردراوەو دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی پشکنین لەسەر
هاووڵاتیان.
د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەسەر بنەمای زانستی بڕیارمان داوە پابەندنەبین
بەو گرێبەستانەی بۆمان دیاریکراوە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی پشکنینی
تەندروستی لەسەر هاووڵاتیان، بۆنمونە لە ئێستادا پشکنینی کیمیایی تەنها بە 290
دینار ئەنجام دەدرێت، بەڵام بڕی 500 دینار لە هاووڵاتیان بۆ پشکنینەکە وەردەگرین،
لەو چوارچێوەیەشدا بۆ هەر پشکنینێک 210 دینار دەخەینە ناو داهاتی حکومەتەوە، بەڵام
ئەگەر بەپێی ئەو گرێبەستانەی وەزارەتی تەندروستی بێت، ئەو پشکنینە نرخەکەی دەبێتە 2
هەزار و 910 دینار".
"بەهیچ شێوەیەک پابەند نابین بەو گرێبەستانەوە چونکە نرخەکان لەسەر
هاووڵاتیان 10 هێندە بەرزدەبنەوە، ئەو کۆمپانیایەشی لە رابردوودا ئامێرەکانی
پشکنینی بۆ دابین کردوین هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیدا نییە و بەکەمترین نرخ پشکنینەکان
ئەنجام دەدەین"، د. ئازاد مستەفا وای وت.
گرێبەستەکە قۆرخکارییەو رەزامەندی وەرنەگیراوە
هەر لەو بارەیەوە
پێشتر د. رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەوێبسایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو:
"ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و كۆمپانیایەكدا بۆ دابینكردنی
ئامێری تاقیگەی نەخۆشخانە حكومییەكان كراوە قۆرخكارییەو بەهیچ شێوەیەك لەئەنجومەنی
وەزارەت رەزامەندی وەرنەگیراوەو ئاگاداریش نین، کە پێویست بوو بەپێی رێكارە یاساییەكان
بڕۆیشتایەو ئەنجومەنی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی لێ ئاگاداربوونایە".
"بۆ هاووڵاتی گرنگە كەنرخی پشكنینەكان
لەتاقیگە حكومییەكان كەمبكرێنەوە، بۆ حكومەتیش گرنگە كەنرخی ئامێرەكان گونجاو بێت
و باشترین كوالێتی پێشكەش بەنەخۆشان بكات، ئەگەر ئەم دوو مەرجە رەچاو نەكرێت،
كەواتە هۆكارێك لەپشت گرێبەستەكەوە هەیە:، د. رەهێڵ فەرەیدون وادەڵێت.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: تانە لەپێدانی تاقیگە تەندروستییەکان بەکەرتی تایبەت دەدەین
هاوکات کاروان
یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش سەلماندنی پێدانی تاقیگەی
نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان لەلایەن وەزارەتی
تەندروستی هەرێمەوەو زیادکردنی نرخی پشکنینەکان لەسەر هاووڵاتیان، بەهۆکاری
سەرپێچی دەستور تانە لە بڕیارەکە دەدەین و بۆ ئەم مەبەستەش راوێژکاری یاساییمان
راسپاردووە".
"پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە و بنکە
تەندروستیە حکومی و گشتیەکان بە کۆمپانیان و کەرتی تایبەت سەرپێچی راشکاوی دەستوری
عێراقە و گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەک پشتی بەهیچ
مادەو بڕگەیەکی یاسایی نەبەستوە کە بۆ ماوەی دە ساڵ تاقیگەکانیان داوە بە کەرتی
تایبەت"، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
وەزیری
تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ گوێدانە رێكارە یاساییەكان و
ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی تەندروستی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك
ئیمزا دەكات، بە مەبەستی كڕینی ئامێری پشكنینی تاقیگە بۆ نەخۆشخانە حكومییەكان،
کەبەو هۆیەوە نرخی پشکنینە تاقیگەیییەکان بە 10 قات زیاتر لەسەر هاووڵاتیان
دەکەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

