رێکنەکەوتنی لایەنەکان هەڵبژاردنی 80 باڵیۆز و دیپلۆماتکاری عیراق دوادەخات
عیراق 09:31 AM - 2025-01-08
PUKMEDIA
بینای وەزارەتی دەرەوەی عیراق
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق پێویستی به 90 دیپلۆماتكار هه‌یه بۆ باڵیۆزخانه‌كان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و بواری دیپلۆماسی، رێژه‌ی كوردیش له‌و ژماره‌یه 17 كه‌سه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ڵێت:" ئه‌م پرۆسه‌یه به‌هۆی ناكۆكی و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان راگیراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه بۆ سلكی دیپلۆماسی پێویستن و كه‌لێن هه‌یه".
پێویستە باڵیۆز و دیپلۆماتکارەکان بگۆڕدرێن
سه‌رچاوه‌یه‌كی
باڵای دیپلۆماسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌پرۆسه‌ی
دانانی باڵیۆز و دیپلۆماتكاران 50 كه‌س كه به هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێردراون
و 40 كه‌سی دیكه‌ش وه‌ك پشكی حزبه‌كان داده‌نرێن به‌پێی پێودانگه دیپلۆماسییه‌كان
كه سه‌رجه‌میان ئاماده‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه‌له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عیراقدا هەن، به‌ڵام پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندییان
له‌سه‌ر بدات".
"
له‌و ژماره‌یه به‌ركه‌وته‌ی كورد 17 باڵیۆز
و دیپلۆماتكار ده‌بێت و ئه‌ركی باڵیۆزیش 4 ساڵه، كه له‌ئێستادا به‌شێكی زۆریان
ئه‌و ماوه‌یه‌یان ته‌واوكردوه‌و پێویستیان به گۆڕانكارو پڕكردنه‌وه‌یه، چونكه
به‌شێكیان خانه‌نشین بوو یان كۆچی دواییان كردوه" سه‌رچاوه‌كه واده‌ڵێت.
عیراق 22 باڵیۆزی هه‌یه كه 6 یان كوردن
به‌پێی زانیارییه‌كانی
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، "له‌و 90 كه‌سه 10 كه‌سیان
یه‌ده‌گن و به‌و پێیه‌ی ته‌نها 80 كه‌سیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته دیپلۆماسییه‌كان
راده‌سپێردرێن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر خولێكی دیپلۆماسی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرابووه‌وه كه 29 خوێندكاریان كوردن و فه‌رمانی دامه‌زراندنیان
ته‌واو بووه كه ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووی كورد له‌و وه‌زاره‌ته گرنگی خۆی هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌شڵێت:"عیراق پێشتر 26 باڵیۆزی له وڵاتان هه‌بووه،
به‌ڵام له‌ئێستادا 22 باڵیۆزی ماوه‌ته‌وه كه له‌و ژماره‌یه ته‌نها شه‌ش باڵیۆزیان
كوردن، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق پێویستی به باڵیۆزی نوێ هه‌یه، چونكه
به‌شێك له باڵیۆزه‌كان خانه‌نشین بوون یان كۆچی دواییان كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
به‌شێكی زۆری هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزه‌كان كوردن و كاری باڵیۆزخانه‌كان رایی
ده‌كه‌ن".
دیپلۆماتکاران بەپێی شارەزایی لەدوو بواردا هەڵدەبژێردرێن
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق پێویسته 75% ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆستی دیپلۆماسی وه‌رده‌گرن له‌بواری دیپلۆماسیدا كاربكه‌ن و 25% شی به‌پێی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی دیپلۆماسی بن، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ر دوو بواره‌كه كراون 50% و به‌هاوسه‌نگی له‌هه‌ردوو بواره‌كه‌دا دیپلۆماتكاران هه‌ڵده‌بژێردێن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌سویسرا ئیمزا ده‌كرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

