بێدەنگی هەرێم و عیراق لە "گۆڕە بەکۆمەڵەکان" رێکخراوەکان نیگەران دەکات
کوردستان 12:08 PM - 2024-12-29
ئاژانسەکان
دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە
لە یاداشتێکدا کە 30 نوسەر و چالاکوان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید ئیمزایان کردووە
داوادەکەن هەمووان لە حزوری روفاتی ئەنفالکراوانماندا
بین و رایدەگەیەنن:" هەڵدانەوەی گۆڕە
بە كۆمەڵەكانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و هێنانەوەی روفاتی ئازیزانمان بۆ كوردستان
مایەی دەستخۆشییە، كە لە رابردوودا رەخنەمان هەبووە لە بوونی کەمتەرخەمی و بێباکی
لایەنی پەیوەندیدار لە بەرانبەر نەهێنانەوەیان و نیگەرانیشن لە ئاست بێدەنگی و نەبوونی
راگەیەندراوی رەسمی دامەزراوەکان لە هەرێم و عیراق دەردەبڕن".
لەو یاداشتەدا
کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە
ئاماژەبەوەکراوە:" لەئێستادا کە دووەمین گۆڕی بە کۆمەڵی ئازیزانی ئەنفالکراوانمان
لە ناوچەی تەلشێخە لە بیابانەکانی سەماوە هەڵدەدرێتەوە و پرۆسەکەش هێشتا بەردەوامە"،
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، کە رووفاتی زیاتر لە 150
ئەنفالکراوی تێدایە و سەرجەمیان ژن و منداڵن و لە یاداشتەکەیاندا "جەخت لە جێبەجێكردنی
تەواوی بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق لەسەر كەیسی ئەنفال دەکەن، کە بریتین
لە دادگاییکردنی تاوانباران و پێشکەشکردنی داوای لێبوردنكردن لەلایەن دەوڵەتی عیراقەوە
لە قوربانیان، هاوکات قەرەبووكردنەوەی ماددی
و مەعنەوەیی کەسوکاریان ".
لەیاداشتەکەدا نیگەرانی لە ئاست بێدەنگی لایەنە رەسمییەکانی
هەرێمی کوردستان و عیراق، وەك (سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت ـ وەزارەتی کاروباری شەهیدان
و ئەنفالکراوان ـ سەرۆکایەتی کۆمار ـ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا) دەربڕدراوە
و ئاماژە بەودراوە:" تا ئەم ساتە، بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێك لەمەڕ هەڵدانەوەی
گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانمان بە رەوا نابینن و هاوکات مایەی نەنگیە کە ئەو لایەنە
حکومیانە کار بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لەسەر کەیسی ئەنفال و تەواوی
کەیسەکانی تر ناکەن، هەر لە قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و دادگاییکردنی
تاوانباران و بە جیهان ناساندنی تاوانەکان".
بەشداریی پێنەکردنی کەسوکاری قوربانیان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە
هەروەک نوسەران
و رێکخراوەکان نیگەرانن لە بەشداریپێنەکردنی کەسوکاری قوربانیان و نووسەر و رێکخراوەکان
لە مەڕاسیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە، کە یاسای پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و
بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان لە دۆسیەی ئەنفال، ئەو مافەی بۆ هەموو لایەك دابینکردووە
و هەروەها بەشداریپێنەکردنی لایەنە نێودەوڵەتییەکانی وەک نێردەی یۆنامی و دامەزراوە
نێودەوڵەتیەکانی دیکە".
هەر لە یاداشتەدا رێکخراو و نووسەر و چالاکوانانی بواری جینۆساید دە خاڵ وەک داواکاری دەخەنەڕوو کە گرنگترینیان
پەلەکردنە لە هەڵدانەوەی تەواوی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان و هێنانەوەی روفاتی
ئازیزان بۆ باوەشی نیشتمان و فراوانکردنی تیمی نیشتیمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و دابینکردنی
بودجەی تایبەت بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان و داواش دەکەن "لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان
نوێنەری كەسوكاری قوربانیان و رێكخراوەكانی تایبەتمەند و نووسەر و چالاكوانان
ئامادەبن و بێ جیاوازی هەموو كەناڵەكانی راگەیاندنی ناوخۆیی و جیهانیەکان بانگبكرێن
و زەمینەی کاری میدیایی باش بۆ تۆمارکردنی ئازارەکانی میلەتەکەمان بڕەخسنێرێت وەك
رێگایەک بۆ بەجیهان ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی کورد".
داوادەکرێت پشکنینی DNA خێراتر بکرێت
یەکێکی دیکە لە
داواکارییەکان ئەوەیە"لە كاتی هێنانەوەی رووفاتەکان بۆ كوردستان، مەراسیمی شایستە
رێكبخرێت، کە لە ئاستی گەورەیی قوربانییەكان بێت و پشكنینی (DNA) خێراترو بەرفراوانتر
بكرێت بۆ روفاتەكان و كەسوكاری قوربانیان، بە ئامانجی ناسینەوەی روفاتەکان".
هەروەک داوا دەکەن تیمەکانی وەرگرتنی خوێن لەکەسوکاری ئەنفالکراوان،
بە مەبەستی پشکنینی (DNA) بەردەوام
وفراوانتر بکرێت و سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە و پارێزگاری لە جلوبەرگ و کەرەستەکانی
نێو گۆڕە بە کۆمەڵەکان بکرێت و بهێنرێتەوە بۆ کوردستان و لە شوێنێکی شایستە نمایش
بکرێت، بۆ نەوەی داهاتوو و وەفدە بیانییەکان.
لە خاڵێکی دیکەی یاداشتەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە:"
دۆسیەی ئەنفال تەنها پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان نییە، بەڵکو کاری سەرەکی
دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفالە و لە پێشیانەوە دەستگیرکردن و دادگاییکردنی 258
داواكراوی كورد لە جاش و موستەشارەکان".
سەرجەم رووفاتەکانی سەماوە ژن و منداڵن
رۆژی ٢٢-١٢-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیابانی تەل شێخیەی پارێزگای سەماوە راگەیەنرا، كە سەرجەمیان ژن و منداڵ بوون و دوای هەفتەیەك لە كاری بەردەوام و بەدواداچوونی چڕ دۆزرانەوە.
مەكتەبی شەهیدان: پێویستە حكومەتی عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراون بكاتەوە
هاوکات لەڕاگەیەندراوێكدا مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران رایگەیاند:" تاوانەكانی جینۆسایدی گەلی كورد برینێكی ساڕێژ نەبوون و هێشتا ئاسەواریان ماون، لەوانەش پرسی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كەپرسێكی ئینسانی و سیاسییە، بەتایبەتیش لەشاڵاوەكانی ئەنفالدا بەهەزاران ژن و مناڵ و پیرو لاو لە زێدی خۆیان لەكوردستان راگوێزران بەرەو بیابانەكانی باشوری عیراق بران و زیندەبەچاڵ كران، ئەو تاوانە تاوانێكی نێودەوڵەتی بوو و پێویستە حكومەتی عیراقی قەرەبووی كەسوكاری قوربانییەكان بكاتەوەو ئەركی كۆمەڵی نێودەوڵەتییە بۆ لەمەودوا نەهێڵێ كورد توشی كۆمەڵكوژی تر ببێتەوە".
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

