بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 پشووەکانی ساڵ رێگر نابن
کوردستان 04:04 PM - 2024-12-23
PUKMEDIA
مووچە و لۆگۆی حکومەت
حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ساڵی نوێی راگه‌یاند، مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت:"سه‌رباری پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، به‌ڵام هه‌ركاتێك ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 11 له‌به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێم، ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ نابێته رێگر".
پێشتر دارایی عیراق بۆ مووچه‌ی مانگی 11ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕ‌ی 631 ملیار دیناری بۆ دارایی هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام بۆ ته‌واوكاری مووچه‌كه هه‌رێم چاوه‌ڕوانی بڕ‌ی 215 ملیاره له‌و 430 ملیار دیناره‌ی كه بۆ ته‌واوكاری مووچه( مناقله) گواستنه‌وه‌ی له‌ناو خشته‌ی بودجه پێده‌كرێت، له‌كاتێكدا پێشتر دارایی عیراق بڕ‌ی 215 ملیاری له‌و پاره‌یه بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 10 ناردبوو، كه‌حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 10ی پێ ته‌واو كرد‌و دابه‌شیكرد".
دارایی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ته‌واوكاری مووچه‌یه
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكه‌ین به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 11 دارایی هه‌رێم چاوه‌روانی ئه‌و 215 ملیار دیناره ده‌كات كه بڕیاره به‌غدا بۆ هه‌ولێری بنێرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و 631 ملیار دیناره‌ی كه دارایی عیراق ناردوویه‌تی ده‌كاته 846 ملیار دینار و له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی كه‌ماوه دارایی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 11ی پێ دابه‌شده‌كات".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه، بڕیاریدا له 25-12-2024 هه‌تا 5-1-2025 وه‌ك پشووی سه‌ری ساڵ رابگه‌یه‌نێت، مووچه‌خۆرانیش پێیانوایه به‌هۆی پشووه‌كانه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 ده‌كه‌وێته دوای پشووه‌كان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ كه حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه نابنه كێشه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌و هه‌ركاتێك ئه‌و ته‌واوكارییه له‌لایه‌ن دارایی عیراقه‌وه گه‌یشت، حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی 11 راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت، بۆیه پشووه‌كانی ساڵی نوێ كێشه بۆ دابه‌شكردنی مووچه دروست ناكات".
عیراق ته‌واوكاریی مووچه‌ی مانگی 11 بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كه له‌ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دارایی عیراق ئه‌و پاره‌یه كه نزیكه‌ی 215 ملیار دیناره بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 11ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت" به‌و پێیه‌ش پێش سه‌ری ساڵ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 11 وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم وتی:" تائێستا چاره‌نوسی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دیارنییه، به‌ڵام لێتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان دارایی هه‌رێم و عیراقدا هه‌یه‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه مووچه‌ی مانگی 12ش له‌به‌غداوه بنێردرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رۆژی چوارشه‌ممه 25ـی كانونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رجه‌م خه‌رجییه داراییه‌كانی راده‌گرێت، بۆیه پێویسته پێش ئه‌و واده‌یه عیراق ته‌مویلی مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

