كۆمسیۆن سێ كاندیدی دیكە دووردەخاتەوە
کوردستان 05:05 PM - 2024-09-08
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوورخستنەوەی سێ كاندیدی دیكەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند، بەمەش ژمارەی كاندیدانی دوورخراوە گەیشتە حەوت كاندید، كە هیچ كامیان كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نین و بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی مەرجەكانی كۆمسیۆنیان تێپەڕاندووە.
سێ كاندیدی دیكە مەرجەكانی كۆمسیۆنیان تێدا نییە
لەڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كەكۆپییەكی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی سێ كاندیدی دیكەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی كۆمسیۆن تێیاندا".
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "هەریەك لە شێروان شێروانی لەلیستی هەڵوێست لەبازنەی هەولێر، شیڤان سەعید لەلیستی نەوەی نوێ لەبازنەی دهۆك و جەعفەر عوسمان لەلیستی گۆڕان لەبازنەی سلێمانی بەهۆی نەبوونی مەجەكانی كۆمسیۆن تێیاندا دوورخراونەتەوە".
كۆمسیۆن لەراگەیەندراوەكەیدا داوای لەو لایەنانە كردووە كە كاندیدەكانیان دوورخراونەتەوە لەماوەی سێ رۆژدا ناوی كاندیدی نوێ ئاڕاستەی كۆمسیۆن بكەن، بۆ ئەوەی كاندیدە دوورخراوەكان لەوەرەقەی هەڵبژاردنەكان دەربهێنن و لەجێیان ناوی كاندیدە نوێیەكان دابنێن، هاوكات بۆ ئەو مەبەستەش بەشی كارگێڕی هەڵبژاردن لەكۆمسیۆن ئاگادار كراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی رێكارەكان.
كۆمسیۆن لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو كە: "ئەو كاندیدانە بەپێی ماددەی 21 لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو دوورخراونەتەوە".
مەرجەكانی كاندید بوون
بەپێی بەدواداچوونێكی PUKMEDIA، ئەو ماددەیەی كە كاندیدەكانی پێ دوورخراونەتەوە خۆی لە شەش مەرج بۆ كاندیدەكان دەبینێتەوە كەبریتین لە:
یەكەم: هاووڵاتی و نیشتەجێی كوردستان بێت.
دووەم: نووسین و خوێندنەوە بەباشی بزانێت.
سێیەم: تەمەنی لەسەرووی 30 ساڵەوە بێت و لەڕووی ئەقڵەوە كامڵ بێت.
چوارەم: بەتاوانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت.
پێنجەم: بەتاوانی دزی و كوشتنی بەمەبەست سزا نەدرابێت.
شەشەم: بەشدار نەبووبێت لەو تاوانانەی كە حزبی بەعس دژی كورد لە كوردستان ئەنجامیداون.
ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رۆژی 6-8-2024، دوورخستنەوەی هەریەك لەكاندیدان (هێلین ئەكرەم، هێمن عومەر، سامان مەحمود، دیاری هیدایەت)ی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە لە یاساكانی كۆمسیۆن، كە یەكێك لە كاندیدەكان كاندیدی تاكەكەسییە و سێ كاندیدەكەی دیكەش كاندیدی نەوەی نوێ بوون.
هیچ كاندیدێكی یەكێتی دوورنەخرایەوە
كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هیچ كێشەیەكیان نەبووەو سەرجەمیان مەرجەكانی كاندیدبوونیان تێدایەو دەستپاك و بێ پێشینەی تاوانن.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "كاندیدەكانی یەكێتی سەرجەم ئەو مەرجانەیان تێدایە كە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دیاریی كردوەو هیچ كاندیدێكی یەكێتی دوورنەخراونەتەوە".
"دوای بەدواداچوون و وردبینی بۆ كاندیدەكان لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە، كاندیدەكانی یەكێتی سەرجەمیان مەرجەكانی كاندیدبوونیان تێدابووەو بەشداری هەڵبژاردن دەكەن"، سەرچاوەكەی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە 172 كاندید بەشداری لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات كە بڕیارە رۆژی 20-10-2024 بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

