کۆمسیۆن سێ کاندیدی نەوەی نوێ و سەربەخۆیەک دووردەخاتەوە
کوردستان 01:57 PM - 2024-08-06
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق چوار کاندیدی هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دوورخستەوە کە هیچ کام لەو کاندیدە دوورخراوانە لەناو
لیستەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا نین، لێپرسراوی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنیش
دەڵێت: "سیان لە کاندیدە دوورخراوەکان لە لیستەکانی نەوەی نوێ-ن".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە
کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA ی نێردراوە، ئاماژەی بە دوورخستنەوەی کاندیدان (هێلین ئەکرەم، هێمن عومەر، سامان
مەحمود، دیاری هیدایەت) بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان داوە بەهۆی سەرپێچییەوە لە یاساکانی کۆمسیۆن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، یەکێک لەو کاندیدانە، کاندیدی
تاکەکەسییە و کەسی دیکە لە شوێنی دانانرێت، بەڵام سێ کاندیدەکەی دیکە پێویستە
شوێنەکانیان پڕبکرێتەوە و بۆ ئەمەش داوا لە لیستەکانیان کراوە لەماوەی سێ رۆژدا
شوێنگرەوەیان دابنێن.
سەرچاوەیەکیش لە مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"ئەو کاندیدانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوورخراونەتەوە، هیچ کامیان لەناو
لیستەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا نین".
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "جگە
لە کاندیدە سەربەخۆکە، ئەو سێ کاندیدەی دیکە کە دوورخراونەتەوە لە لیستەکانی نەوەی
نوێ-ن و داوایان لێکراوە ناوی دیکە لەجێی کاندیدە دوورخراوەکان پێشکەشی کۆمسیۆن
بکەن".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش کە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "سێ کاندیدە دوورخراوەکەی نەوەی نوێ، دووانیان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نییە و دانەیەکیشیان دەنگدەری ناوچە جێناکۆکەکان (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمە) و بەپێی یاسا ناتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید بکات".
"هێلین ئەکرەم کاندیدی دوورخراوەی سەربەخۆیە و هەریەک لە هێمن عومەر، سامان مەحمود، دیاری هیدایەت کاندیدی نەوەی نوێ-ن لە بازنەی سلێمانی"، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن وای وت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆن ماوەی 15 رۆژی وەک هەڵسەنگاندن بۆ
کاندیدەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردبوو، کە لە ئێستادا ماوەی 10
رۆژی رۆشتووە و تەنها پێنج رۆژی ماوە و لەدوای ئەو وادەیەشەوە ناوی کاندیدەکان
جێگیر دەکرێت و ناتوانرێت دەستکاری بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

