riklam

عەلی باقری: سەرۆک مام جەلال چەتری کۆکەرەوەی هەموان بوو

کوردستان 07:09 PM - 2024-06-14
عەلی باقری لەسەر ،مەزاری مام PUKMEDIA

عەلی باقری لەسەر ،مەزاری مام

عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال - یانکرد و لەلایەن د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتارییەتەوە پێشوازیکران.

 

لەو سەردانەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و بە شکۆوە لە دەفتەری یادەورییدا لەسەر رۆڵی مام دوا کە  وەک سەرکردەیەک هەمیشە بە سیاسەتە حەکیمانەکانی چەتری کۆکەرەوەی هەموولایەک بووە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەت و کۆششانەی پێشکەشیکردووە بە تایبەت  لە بینادنانی پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەت سوپاسگوزاریان دەڕبڕی لەبەرامبەر وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی باقری بۆ مێژووی سەرۆک مام جەلال و تەئکیدیانکردەوە هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket