riklam

قوباد تاڵەبانی و عەلی باقری جەختیان لە پێویستی کاری هاوبەش کردەوە

کوردستان 05:03 PM - 2024-06-14
قوباد تاڵەبانی و  عەلی باقری PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و عەلی باقری

قوباد تاڵەبانی و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ( ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی کرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری.

 

دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا. 

 

هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket