riklam

پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا یادی دامەزراندنی دەکاتەوە

کوردستان 01:29 PM - 2024-06-14
پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا PUKMEDIA

پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا

ئەمڕۆ هەینی 14/6/2024 (پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا) لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی، ئاهەنگێک بەبۆنەی (67) ەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە  رێکدەخات.

 

عەلی شەمدین ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی نوێنەرایەتیی ئەو حزبە لە هەرێمی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بە پشتیوانیی سەرۆک مام جەلال و چەند تێکۆشەرێکی رۆژئاوای کوردستان، شەست و حەوت ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی14/6/1957 حزبەکەمان دامەزراوە".

 

"لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی پێشکەتنخوازی کورد لەسوریاوە بەردەوام  پەیوەندییەکی قووڵ و پتەوی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال-دا هەبووە، ئەو پەیوەندییەش بووە هەوێنی پشتیوانیی حزبەکەمان لە شام لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سوریا و هەروەها لە هەموو قۆناغەکانی خەبات دا پەیوەندییەکان بە پتەوی ماوەتەوە کە بنەماکەی لەسەر رێچکەی سەرۆک مام جەلال و مامۆستا حەمید دەروێش-ە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket