riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید

پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی مام سەعید عەبدوڵڵا بەگ گەڵاڵی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی مام سەعید عەبدوڵڵا بەگ گەڵاڵی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (مام سەعید عەبدوڵڵا بەگ گەڵاڵی)، نیگەران و دڵگران بوم. 

کۆچکردوو مام سەعید تێکۆشەری رۆژگارە سەختەکانی خەبات و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی، كه‌سایه‌تی دیاری گەڵاڵە و باڵەکایەتی و سۆران، مامی چوار شەهیدی قارەمان؛ (حسن كوێستانی سەرکردە، فه‌رمانده‌ی قارەمان حاجی گەڵاڵەیی، حمه‌ره‌ش و محمود) بوو کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی بنەماڵەی شۆڕشگێڕ و سەربەرزی باڵەکایەتی و سۆران، و بنەماڵەی شەهیدی سەرکردە (حەسەن کوێستانی) دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket