riklam

ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند

جیهان 10:46 AM - 2024-05-20
وێنەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدی هاوڕێی دوای تێکشکانی ئاژانسەکان

وێنەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدی هاوڕێی دوای تێکشکانی

دوای تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدی هاوڕێی، کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەسمی گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانەی ئەو فڕۆکەی راگەیاند.

رۆژی یەکشەممە 19ـی 5می 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدێکی هاوڕێی لە پارێزێگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی بۆ پارێزگای تەبرێز، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو دوای گەڕانێکی زۆر، میدیای رەسمی ئێران گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی راگەیاند.

ئەو سەرنشینانەی لە هێلیکۆپتەرەکەدابوون بریتیبوون لە؛ ئیبراهیم رەئیسى سەرۆککۆمارى ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا ئەلهاشم ئیمام جومعەی تەبرێز، مالیک رەحمەتی پارێزگاری تەبرێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆک کۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری.

 

وێنەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیمام جومعەی تەبرێز و پارێزگاری تەبرێز کە لە هێلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket