riklam

سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە

کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت: "لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن".

دەقی پەیامەکە

‏بە دڵتەنگیی و خەمێکی قووڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابی عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه و یاوەرانی.

‏لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن.

‏لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket