riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین

کوردستان 06:08 PM - 2024-05-20
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی کوەیت لە عێراق راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی کوەیت لە عێراق

قوباد تاڵەبانی یەکێتی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ تاریق عەبدوڵا فەرەج، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ٢٠ی ئایاری  ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا عوسمان داوودی، کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەرێم و دابان شەدەلە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، هەردوولا هاوخەمی و نیگەرانی خۆیان دەربڕی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی.

جێگری سەرۆک وەزیران باسی ئەوەی کرد کە کوەیت و هەرێمی کوردستان لە سەردەستی رژێمی پێشووی عێراقدا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. لەبارەی پەیوەندییەکانیشەوە وتی: پەیوەندییەکانمان ئێستا لەئاستێکی زۆر باشدان و پێویستە لە بوارە جیاوازەکاندا، بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا بەهێزتریان بکەین.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسی رۆڵی پەروەردەیان کرد و قوباد تاڵەبانی سوپاسی وڵاتی کوەیتی کرد لە هاوکاریکردنی هەرێم لەڕووی پێشخستنی کەرتی پەرەوەردەدا.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پێویستیی گەشەپێدانی هاوسەنگ لە هەرێمی کوردستان. هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هاندانی وەبەرهێنەران بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان.

 

یەکێتی و حزبی دەعوە: پەیوەندی هەرێم و بەغدا رێکبخرێتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی دەعوەی تەنزیمی عیراق کۆبوونەوەو پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.


لەلایەکی دیکەوە قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە یاوەری هەر یەک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەعدی ئەحمەد پیرە، رێواس فایەق و سالار سەرحەد پێشوازییان کرد لە وەفدێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عیراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر خالد ئەسەدی جێگری ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەو لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێوەچوو، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە جۆرێک کە لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونجێت و لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی عیراقدا بێت.

 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پەیوەندیی مێژوویی نێوان یەکێتی و ماڵی شیعەی وەبیرهێنایەوە، کە ئەو پەیوەندییە هەر لە سەرەتاوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بووە و بەردەوامیی و قوڵکردنەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییەشی بە پێویست زانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و قەیرانانەی لە ئێستا و لە داهاتوودا رووبەڕووی عیراق و کوردستان دەبنەوە.

 

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، ئەوەشی راگەیاند: "هەرچەندە لە دوای نەخۆشکەوتن و کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلالەوە بۆشاییەک لە بەغدا دروست ببوو، بەڵام لەم قۆناغەدا یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی خۆی رێکخستووەتەوە و لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقییەکان پەیوەندی زۆر باشمان هەیە و پێگەی وەکجاران بەهێزبۆتەوە".

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر خالد ئەسەدی بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان کورد و شیعە، رۆڵی سەرۆک مام جەلالی لە دروستکردن و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییەدا بەرز نرخاند و سەرۆک مام جەلالی وەک کەسایەتی و رێبەرێکی نیشتمانی وەسفکرد کە بێجیاوازی پارێزەری بەرژەوەندی هەمووان بووە.

 

جێگری ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی تەنزیمی عیراق، روئیای خۆی و حزبەکەی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا روونکردەوە و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش لەنێوان هەموو لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان بۆ داڕشتنی سیاسەت و روئیایەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی ئێستا و داهاتووی عیراق.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket