riklam

رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه‌

کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20
لۆگۆی رێکخراوی پەیامنێران PUKMEDIA

لۆگۆی رێکخراوی پەیامنێران

لێپرسراوی رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف گه‌شه‌پێدان له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی (شاكار ستار) ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" به‌پێی ئه‌نجامی به‌دواداچوونی رێكخراوه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی ناوبراو ده‌ركه‌وت كه‌ شاكار ستار ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان نییه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 226  له‌یاسای سزدانی عیراقی له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".

 

ته‌شهیری به‌خه‌ڵكی سلێمانی كردووه‌

 

هۆزان قادر لێپرسراوی رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف گه‌شه‌پێدان به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان شاكار ستار ته‌شهیری به‌خه‌ڵكی سلێمانی كردووه‌و له‌چه‌ند شوێنێك باسی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی شاری سلیمانی كردووه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ داواكاری گشتی هاتۆته‌ سه‌رخه‌ت و به‌ فه‌رمانی دادگا له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی ده‌ستگیركراوه‌، هه‌روه‌ها زانیاری ته‌واومان له‌ میدیای ( تیوار نیوز) وه‌رگرتووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ شاكار ستار پێنج كارمه‌ندی تریان ماڵیان له‌سلێمانیه‌و ژیانی ئاسایی خۆیان به‌ڕ‌ێده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكیان هه‌بێت".


"له‌ئێستادا شاكار ستار به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی ( 226) له‌یاسای سزدانی عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌، هاوكات هیچ پله‌یه‌كی ئه‌ندامبوونی نیه‌ له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و وه‌ك رۆژنامه‌نووس نه‌هاتووه‌ ناوی تۆمار بكرێت"، هۆزان قادر واده‌ڵێت.


ده‌زگای ئاسایش به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی بێ بنه‌ما تۆمه‌تبارده‌كات

 

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار (ش، ع، م) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"تۆمه‌تبار كاری ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی بۆ چه‌ند زنجیره‌ ڕ‌اپۆرتێكی ناڕ‌است و چه‌واشه‌كار بۆ په‌یجێكی ناره‌سمی كردووه‌، له‌ ڕ‌اپۆرته‌كانیدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕ‌است و بێ بنه‌ما و چه‌واشكار تۆمه‌تبارده‌كات، به‌ ئامانجی نانه‌وه‌ی پشێوی و ترس و دڵه‌ڕ‌اوكێ لای هاووڵاتیان".

 

"له‌ ئێستادا به‌بڕ‌یاری دادوه‌ر تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی ( ٢٢٦ )له‌یاسای سزادان ڕ‌اگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌"، له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم واهاتووه‌.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket