riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە

کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09
قوباد تاڵەبانی و عەزرا زیبا PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی و عەزرا زیبا

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: "لە پەرۆشیمانەوە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان، نیگەرانین لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بە مەبەستی دواخستن و پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەنرێن، چونکە زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت و داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیارەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەمە ( ٩ی ئایاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆمان کرد لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن، لەهەمانکاتیشدا جەختمان لە باوەڕ و پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان کرد کە نەک تەنها ئامادەنین یەک هەنگاو لەو پرەنسیپ و بەهایانە پاشەکشە بکەین، بەڵکو بەردەوام هەوڵ دەدەین دۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستاندا باشتر بکەین و بەهەموو هێزمانەوە بەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە.

 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket