خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
کوردستان 12:03 PM - 2024-04-29باڵەخانەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق
حكومه‌تی عیراق پێنج هه‌زار خوێندكار بۆ ته‌واوكردنی
خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵای حكومه‌تی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: "خوێندكارانی هه‌رێم ده‌توانن له‌و
بڕیاره سودمه‌ند ببن".
قۆناغی دووه‌می خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستپێده‌كات
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه
بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ته‌واوكاری قۆناغی یه‌كه‌مه كه ساڵی پار ئه‌نجامدراو
تێیدا 400 خوێندكار بۆ خوێندن نێردرانه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه 48 خوێندكاریان له‌هه‌رێمی
كوردستان بوون".
"خوێندكارانی
هه‌موو پارێزگاكانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌شبكه‌ن
و هه‌ر خوێندكارێك مه‌رج و رێنماییه‌كانی تێدا بێت، ده‌توانێت سوومه‌ند بێت،
هاوكات كێبڕكێكه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق ده‌بێت، نه‌ك
له‌سه‌ر پشكی پارێزگاكان"، عه‌باس ئه‌كره‌م وای وت.
له سكۆڵه‌رشیپه‌كه پێنج هه‌زار خوێندكار سودمه‌ند ده‌بن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق ساڵی رابردوو پێنج
هه‌زار سكۆڵه‌رشیپ بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یه‌ندراو به‌پێی به‌دواداچونێكی PUKMEDIA، له‌و ژماره خوێندكاره‌ش سێ هه‌زاریان بۆ ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، هاوكات رۆژی 15ـی ئایاری 2023، لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی
خوێندن له عیراق كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه وڵات
كرده‌وه‌و بۆ ئه‌مساڵیش جارێكی دیكه ده‌رگای پێشكه‌شكردن ده‌كاته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
02:43 PM - 2024-05-20
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
کوردستان 06:08 PM - 2024-05-20 -
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
ی ن ک 02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
هەواڵ 01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20 -
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20