كەركوك.. 15 كاندیدی دەرچوو سوێندی یاساییان خوارد
کوردستان 01:22 PM - 2024-01-29
PUKMEDIA
كاندیدانی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
كەمێك پێش ئێستا 15 كاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەبەردەم دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك سوێندی یاساییان خوارد.
لەپاش سوێند خواردنەكەش رێبوار تەها سەرۆكی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ بۆ كەركوكییەكان رۆژێكی جیاوازە، چونكە دوای 18 ساڵ جارێكی دیكە تیمێكی نوێ لە ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە دەستبەكار دەبێت".
"وەك هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە تاكە ئامانجمان خزمەتكردنی كەركوكییەكانە بێ جیاوازی و دەمانەوێت لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا وەك یەك تیم كار بكەین و خزمەتی كەركوكییەكان بكەین" رێبوار تەها وادەڵێت.
لەبارەی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاكەشەوە رێبوار تەها رایگەیاند: "بەپێی یاسا لە ماوەی 15 رۆژدا پێویستە پارێزگاری بەوەكالەت كۆبوونەوەی ئەنجومەن رێكبخات، بەڵام ئەگەر لەو وادەیە تێپەڕی و هیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجام نەدرا، بەپێی یاسا ئەندامانی ئەنجومەن دەتوانن رۆژێك بۆ كۆبوونەوە دیاریبكەن و كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن دەستپێبكەن".
لە مەڕاسیمی سوێند خواردنەكەدا 15 كاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە 5 كاندیدیان لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و 2 كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و 2 كاندیدی توركمان و 1 كاندیدی مەسیحی و 5 كاندیدی عەرەب، لەبەردەم دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك سوێندی یاساییان خوارد.
هاوكات تەنها راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك، بەهۆی ئەوەی مامەڵەی ئەندام بوونی پێشكەش بە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك نەكردبوو، ئامادەی سوێند خواردنەكە نەبوو.
رۆژی 16-12-2023، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 18ی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوەچوو، كە تێیدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەمی كەركوك بوو و هاوپەیمانییەكەی بەناوی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، 157 هەزار و 639 دەنگی بەدەستهێنا كە دەكاتە لە 43% ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایەو بووە خاوەنی 5 كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شههید "ئهحمهد كهركوكی" بووه سمبولی یهكڕیزی
10:28 AM - 2026-01-31 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی دیمەشق هیچ ئەرکێکیان لەناو شارەکان نابێت
11:09 AM - 2026-01-31
رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
09:54 AM - 2026-01-31
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
نەتەوەیەک لە سەر کاغەزەوە بۆ سەرتاسەری کوردستان
بیروڕا 10:28 PM - 2026-01-30 -
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
عیراق 09:41 PM - 2026-01-30 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
کوردستان 09:05 PM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکان بین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30






.jpg)
دابەزێنە

