لایهنه كوردستانییهكان پشتیوانی دانیشتوانی گهڕهكی نهورۆز لهكهركوك دهكهن
کوردستان 12:01 PM - 2024-01-16
PUKMEDIA
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک
حزب و لایەنە کوردستانییەکانی
شاری کەرکوک بۆ پشتگیریکردنی دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
و رایانگەیاند:" پێویستە لایەنە براوەکانی شاری کەرکوک پەلە بکەن لەپێکهێنانی
ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە، تا کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت".
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی
مەڵبەندی کەرکوک بەناوی سەرجەم حزبە کوردستانییەکانەوە لە بەیاننامەکەدا
رایگەیاند:" داواکرین بەزووترین کات ئەو هیزەی سوپا کە گەمارۆی گەڕەکی کوردنشینی
نەورۆزی داوە بکشێتەوەو کۆتایی بە ترس و تۆقاندن لەگەڕەکەدا بهێنێت، داواش لە
نوێنەرانی کورد دەکەین لەبەغدا بە جددی کار بۆ ئەم مەبەستە بکەن و لەڕێگەی لایەنە
پەیوەندیدارەکانەوە سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی سوپا لەشاری کەرکوک دابنێن ".
راشیگەیاند:" پێویستە
لایەنە براوەکانی شاری کەرکوک پەلە بکەن لەپێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە،
تا کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت و ئێمەش وەک حزب و لایەنە کوردستانییەکان خەڵکی
خۆڕاگری کەرکوک دڵنیادەکەینەوە لەگەڵیان دەبین و هەرگیز بەجێیان ناهێڵین".
رۆژی 2-1-2024 لەلایەن
قائیمقامی کەرکوکەوە هێزێکی سوپای عیراق گەیشتنە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک و
داوایان لە دانیشتوانی گەڕەکەکە کرد، کە خانووەکانیان چۆڵ بکەن و بیدەن بە
ئەفسەرانی سوپای عیراق، بۆ ئەمەش 14حزب و لایەنی کوردستانیی بۆ پشتگیریکردنی دانیشتوانی
گەڕەکی نەورۆز بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و دڵنیاییان دایە دانیشتوانی گەڕەکەکە
کە لەگەڵیان دەبن و بەجێیان ناهێڵن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شههید "ئهحمهد كهركوكی" بووه سمبولی یهكڕیزی
10:28 AM - 2026-01-31 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی دیمەشق هیچ ئەرکێکیان لەناو شارەکان نابێت
11:09 AM - 2026-01-31
رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
09:54 AM - 2026-01-31
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
نەتەوەیەک لە سەر کاغەزەوە بۆ سەرتاسەری کوردستان
بیروڕا 10:28 PM - 2026-01-30 -
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
عیراق 09:41 PM - 2026-01-30 -
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
کوردستان 09:05 PM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکان بین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30






.jpg)
دابەزێنە

