وتەبێژی هەسەدە: هەندێک لایەن بەرژەوەندی میللەتەکەیان ناوێت
کوردستان 09:19 PM - 2023-04-09
PUKMEDIA
وتەبێژی هەسەدە
وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات
رایدەگەیەنێت، "پێویستە گەلی كورد دۆست و دوژمنی خۆی لەیەك جیا بكاتەوە", "هەندێك
كەس و لایەن كە بەرژەوەندی میللەتیان ناوێت زانیاری نهێنی دزە پێدەكەن".
فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند: "پێویستە گەلی
كورد دۆست و دوژمنی خۆی لەیەك جیا بكاتەوە و ئامانجی هەسەدە و دژەتیرۆر پاراستنی گەلی
كوردە نەك بەرژەوەندی حزبی".
وتەبێژی هەسەدە ئەو تۆمەتانە رەتكردەوە كە ئاڕاستەی
دژەتیرۆر دەكرێن و وتیشی: "هەماهەنگی نێوان هەسەدە و دژەتیرۆر بۆ پاراستنی
باشوور و رۆژئاوای كوردستانە و ئامانج لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دژەتیرۆر دەكرێن
شاردنەوەی راستییەكانە و چەند ساڵێكە لەگەڵ دژەتیرۆر و ئەمریكا شەری دژ بە داعش دەكەن".
سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی
هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند: "پێویستە
لایەنە سیاسییەكان و حكومەتی هەرێم راستییەكان ببینن و هەندێك كەس و لایەن كە بەرژەوەندی
میللەتیان ناوێت زانیاری نهێنی دزە پێدەكەن".
PUKMEDIA ئوسامە ئەبوبەکر
هەواڵی زیاتر
-
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05 -
رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت
10:18 AM - 2026-06-05 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-06-05 -
ڤاكسینی رووسی و هیوایەك بۆ نەخۆشی شێرپەنجە
09:47 PM - 2026-06-04
ئەمانەش ببینە
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
12:34 PM - 2026-06-05
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
12:05 PM - 2026-06-05
سەرۆک بافڵ: حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت
11:52 PM - 2026-06-04
قوباد تاڵەبانی سوپاسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ خزمەتیان لە هەرێم و عیراق
09:09 PM - 2026-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
80 ملیۆن دۆلار بۆ دوو پرۆژەی سلێمانی و دهۆک خەرجدەکرێت
کوردستان 08:43 PM - 2026-06-05 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 03:24 PM - 2026-06-05 -
بەڕێوەبەری کۆڕبەندی دێلفی: سلێمانی بۆ ئێمە زۆر گرنگەو سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەین
کوردستان 12:34 PM - 2026-06-05 -
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هورمز، عیراق پەنا بۆ هەرێم و سووریا دەبات
عیراق 12:05 PM - 2026-06-05 -
رۆژی جیهانیی ژینگە بەرز رادەگیرێت
جیهان 10:18 AM - 2026-06-05 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە
کوردستان 08:55 AM - 2026-06-05



.jpg)

.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

