riklam

سه‌رۆك كۆمار به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس ده‌كات

عیراق 10:41 AM - 2023-01-18



سه‌رۆك كۆمار به‌شداری دانیشتنێكی دیالۆگ ده‌كات و پێشنیاری بنیاتنه‌ر له‌باره‌ی دیموكراسی له‌ داڤۆس ده‌خاته‌ڕوو.

دكتۆر له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی یه‌نایه‌ری ٢٠٢٣، به‌شداریكرد له‌دانیشتنی دیالۆگ به‌ ناوی (دیموكراسی، به‌ره‌و پێشه‌وه‌)، كه‌له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری له‌باره‌گای سه‌ره‌كی كۆنگره‌ له‌شاری داڤۆس له‌ سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ، باس له‌ بارودۆخی سیاسی جیهان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ كرا كه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌، جگه‌ له‌ ڕێگه‌چاره‌ی كۆتاییهێنان به‌سیاسه‌تی دیكتاتۆری و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی.
 له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار چه‌ند خاڵێكی گرنگی پێشنیار كردو ڕه‌خنه‌یگرت له‌ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر وڵاتدا، به‌و پێیه‌ی گه‌مارۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵك دروستده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومه‌ته‌ دیكتاتۆر و تۆتالیتارییه‌كان هه‌بێت، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئارادایه‌ له‌ هه‌ندێك له‌وڵاتانی دیموكراسیدا، وه‌ك دروستكردنی گوشاری ماددی كه‌ ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌گۆڕێت و هه‌ندێكجار كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌سه‌پێنێت كه‌ باوه‌ڕت پێی نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری دیموكراسی بكه‌یت، ده‌بێت یه‌ك پێوه‌ری مافی مرۆڤ هه‌بێت كه‌ هه‌موو وڵاتان بگرێته‌وه‌ به‌بێ جیاوازی و كاریگه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌سه‌ریدا نه‌سه‌پێت.
  هه‌ر له‌په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس، سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ چه‌ندین له‌ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی به‌شداربوو له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كۆبۆوه‌ له‌وانه‌ پادشای به‌لجیكا، خاوه‌نشكۆ شا فیلیپ و ڕۆدریگۆ چاوێز سه‌رۆك كۆماری كۆسته‌ریكا.

PUKMEDIA 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket