قوباد تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک : هەرێم و بەغدا رێککەوتنی گشتگیر بکەن
کوردستان 08:52 PM - 2023-01-17
قوباد تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک : هەرێم و بەغدا رێککەوتنی گشتگیر بکەن
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دۆخی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە ئامۆس هۆكشتین، رێكخەری تایبەتی سەرۆكایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ژمارەیەك راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا یاوەری برێت مەکگۆرکیان دەکرد، کێشە ناوخۆییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا تاوتوێ کرا.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا وەفدی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارتی پێشمەرگەدا. هیوای ئەوەشیان خواست کە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان بکەن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی وزە و سیاسەتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ دەبێت هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال پەلە بکەن لە رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ناکۆکییانە بهێنرێت کە چەندین ساڵە هەیە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ لەم قۆناغەدا پەیوەندییەکان لە ئاستێکی باشدان و پێویستە ئەم دەرفەتە بەکاربهێنین تا رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و هەموو ئاستەکانی دیکەدا بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت.
لەمبارەیەوە وەفدی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا هاوکاری هەر دوو حکومەت بکەن بۆ ئەوەی بە رێککەوتنێکی گشتگیر بگەن کە لە خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31