riklam

د. سه‌باح هه‌ورامی: سلێمانی له‌ رووی پاكوخاوێنییه‌وه‌ یه‌كه‌می عیراقه‌

کوردستان 05:41 PM - 2023-01-15
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتییان له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی رێگه‌پێنه‌دراو و ناته‌ندروست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌مپینێكی 10 رۆژه‌یی راگه‌یاند.

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "وه‌ك ده‌زانین سلێمانی له‌ خۆراكی ته‌ندروست و پاكوخاوێن له‌ پێش هه‌موو پارێزگاكانه‌وه‌یه‌و بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ش و زیاتر گرنگیدان به‌و بابه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌مپینێكی 10 رۆژه‌یی گه‌ڕان و پشكنینی ئاماده‌كردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "زیاتر له‌ 320 كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر 107 تیمدا دابه‌شبوون كه‌ دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش یه‌كه‌میان پشكنینه‌ و ئه‌وی دووه‌میشیان هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌".

 دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: " ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ پشكنین بۆ چوار هه‌زار شوێنی دروستكردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ بكه‌ن و نموونه‌ی 500 شوێن وه‌رده‌گرن و پشكنین بۆ  مۆڵه‌تی كارمه‌ند و شوێنه‌كان ده‌كرێت".
 وتیشی: "له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سه‌ردانی 500 خوێندنگا ده‌كرێت و خوێندكاران له‌باره‌ی خواردنی رێگه‌پێدار و ته‌ندروست هۆشیارده‌كرێنه‌وه‌".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket