riklam

ئەبوبەکر هەڵەدنی: پێویستە بڕگەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە

کوردستان 01:26 PM - 2023-01-13

به‌كارهێنانی كورسی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه‌ وایكردووه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ په‌رله‌مان به‌رزببێته‌وه‌و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای پێكهاته‌كان بكرێت، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: بەشێکی زۆر لە فراكسیۆنه‌كان پێویستە  ئه‌و بڕگه‌یه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌كارهێنانی كورسی پێكهاته‌كان یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی كه‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان پێیان وایه‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌".

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كورسی تایبه‌ت به‌ خۆیانیان هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن و ره‌چاوی جوگرافیای پێكهاته‌كانیش بكرێت كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ئێستادا وانییه‌".
 
"له‌ئێستادا كورسی پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان لاسه‌نگی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك دروستكردووه‌ و ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌ڕێی هه‌مواری یاساكه‌وه‌ ئه‌و لاسه‌نگییه‌ هاوسه‌نگ بكه‌ینه‌وه‌" هه‌ڵه‌دنی واده‌ڵێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket