riklam

ستران عەبدوڵا: یەکێتی تەنازول لە داواکارییەکانی ناکات

کوردستان 08:45 PM - 2023-01-10
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، "یەکێتی ستراتیژ و بیروبۆچوونی خۆی هەیە وئەو سەردەمە گوزەشت کە لەلایەن لایەنی دیکەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەڤاڵانەی بکرێت کە دەچنە حکومەتەوە"، هەرگیزیش تەنازول لە بیروبۆچونەکانی بۆ خزمەتی خەڵک ناکات.

یەکێتی دەیەوێت رێڕەوی چەوتی حکومڕانی راست بکاتەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی شرۆڤەی کەناڵی گەلی کوردستان دا رایگەیاند: "پەیامی یەکێتی روون و ئاشکرایە و دەیەوێت رێڕەوی چەوتی حکومڕانی کە لە ئێستادا لاسەنگە لە هەرێمی کوردستان راست بکاتەوە، بۆ ئەمەش تەنازول لە هیچ داواکارییەکی ناکات و دەیەوێت ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بونیاد بنرێت".
"لە دیداری یەکێتی دا 13 لیژنە بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی دیدار پێکهێندراو بەشێکی زۆری راسپاردەکان لەلایەن لیژنەکانەوە جێبەجێکراون و ئەوەشی ماوە تا دیداری دووەمی یەکێتی جێبەجێ دەکرین"، ستران عەبدوڵا وایوت.

پارتی تەنیاکەوتووە

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاند: "دیداری یەکێتی دەرفەتی زیاتری بۆ هەڤاڵان رەخساند و ئەوەی کۆنگرە نەیتوانی بیکات دیدار تەواوی کرد، لەدوای دیدارەکە یەکێتی قورسایی خۆی گواستەوە بۆ بەغدا و هەوڵەکانی سەرۆک بافڵیش پشتڕاستکەرەوەی قورسایی یەکێتی-ە لە بەغدا".
ستران عەبدوڵا ئەوەشی خستەروو: "ئەگەر یەکێتی لە پەرلەمانیش زۆرینە نەبێت، بەڵام تەنازول لە داواکارییەکانی ناکات و ئەوەی لە واقیعدا دەبیندرێت ئەوەیە کە یەکێتی و لایەنەکان داوای راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی حکومڕانی دەکەن و پارتی تەنیاکەوتووە".

هیچ لایەنێک ناتوانێت دەستوەردان لە کارەکانی یەکێتی دا بکات

"یەکێتی بۆ گۆڕینی وەزیرێک یان هەڤاڵێکی لەناو حکومەت کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناکات، چونکە ئەوە مافێکی خۆیەتی و هیچ لایەنێک ناتوانێت دەستوەردان لەو بابەتەدا بکات، بەڵام ئەگەر کۆبوونەوەی پارتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و هاوسەنگی ئەو لاسەنگییە بێت کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان هەیە یەکێتی دەرگای ئاوەڵایە و پارتیش باش دەزانێت یەکێتی چیدەوێت"، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وایوت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket