riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ شۆڕش ئیسماعیل:سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک بوویت

کوردستان 08:36 PM - 2023-01-09
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆلای شۆڕش ئیسماعیل

سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆلای شۆڕش ئیسماعیل

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی  سەرۆک مام جەلال سەردانی تێکۆشەری دێرین شۆڕش ئیسماعیلی کرد.

لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردووەتەوە: کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە لە خەباتی شاخ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو، هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە، لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناو رێکخستنەوەو پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگەو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

راشیگەیاندووە: ئەمڕۆ سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی رێز و سوپاس و پێزانینم و وەکو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمەومانان ورەبەخش بوو ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حیزب و چ لەناو حکومەت پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە.

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket