riklam

سەرۆک بافڵ: ‎پێویستەهێزە ئەمنییەكان پارێزەری گەلانی عیراق بن

کوردستان 06:59 PM - 2023-01-09

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنیی عیراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزە چەكدارەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هێزەكان كرد و رایگەیاند، هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكان فاكتەرێكی بەهێزی پاراستنی سەقامگیریی وڵاتە و پێویستە لەوپێناوەشدا هەموومان هاوكاربین.

 

وتیشی، پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان دوور لە لایەنداری پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی عیراق بن و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبێت بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كاربكەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket