riklam

زۆرترین سەرمایەگوزاری لەسەر ئاستی هەرێم لە سلێمانییە

کوردستان 12:50 PM - 2023-01-09

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: "لەساڵی رابردوودا زۆرترین سەرمایە لەسەر ئاستی هەرێم لە سلیمانی بەگەڕخراوە ".
عەزیز سەعید بەرێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کاروچالاکییەکانی ساڵی رابردوو رایگەیاند:" ساڵی رابردوو مۆڵەت بە ٣٢ پرۆژا دراوە و زۆرترین سەرمایە لەسەر ئاستی هەرێم لە سلێمانی بەگەڕخراوە".
راشیگەیاند:"هیچ پرۆژەیەک لەسلێمانی نەوەستینراوە و هاوکات 15 بۆ 20 هەزار هەلی کار لە پرۆژەکان رەخسێنراوە، هەروەها هەر پرۆژەیەک لەکاتی خۆیدا دەستبەکار نەبووبێت لێی سەندراوەتەوە، بەو هۆکارەش جارێک پرۆژەی داون تاون ئاگادارکراوەتەوە".  
وتیشی:" پرۆژەکانی نیشتەجێ بوون بۆ کەسێکی دیاریکراو نییە و بۆ هەموو خەڵکە".

لە کۆتایشدا بەرێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی روونیشیکردەوە: "دەمانەوێت ئەمساڵ قەبارەی پرۆژەکان دوو هێندە بەرز بکەینەوە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket