riklam

یه‌كێتی به‌رگریكاری مافی پێكهاته‌كانه‌

کوردستان 05:57 PM - 2023-01-08
یه‌كێتی به‌رگریكاری مافی پێكهاته‌كانه‌

یه‌كێتی به‌رگریكاری مافی پێكهاته‌كانه‌

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی داوه‌و به‌ ئه‌ركی خۆی زانیوه‌ به‌رگریی له‌مافه‌كانیان بكات، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "داوامانكردووه‌ كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌په‌رله‌مان هه‌بێت".

یه‌كێتی له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق دا چه‌ند داوایه‌كی له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌لی عیراق پێشكه‌شكرد، كه‌یه‌كێك له‌داواكارییه‌كانی تاپۆكردنی زه‌وی و موڵكی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال بوو، له‌ئێستاشدا ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی نوێی عیراقه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سه‌رۆك مام جه‌لال: من پارێزه‌ری مافی كاكه‌ییه‌كانم

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پشتیوانی كردنی یه‌كێتی له‌پێكهاته‌كان نوێ نییه‌، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ هه‌وڵی بۆ دابینكردنی ژیانێكی ئارام و شایسته‌ به‌ پێكهاته‌كان بووه‌و هه‌میشه‌ دووپاتیده‌كرده‌وه‌و ده‌یوت من پارێزه‌ری مافی كاكه‌ییه‌كانم".
"ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یكات ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێتی به‌یه‌كچاو سه‌یری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات و هه‌وڵده‌دات ژیانێكی شایسته‌و ئارامیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات تا بتوانن له‌ سایه‌ی یه‌كێتی دا ماف و داواكارییه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن،" حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا وای وت.
ده‌شڵێت: "پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌پاڵ یه‌كێتی هه‌ست به‌ ئارامیی ده‌كه‌ن و پشتیوانی له‌هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن".

یه‌كێتی رێگه‌نادات مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان زه‌وت بكرێت

یه‌كێتی له‌ رێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوایكردوه‌ كاكه‌ییه‌كان و ئێزیدییه‌كانیش كوردستان نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مان هه‌بێت، چونكه‌ مافی خۆیانه‌و نابێت ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و پێكهاتانه‌شی نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانی خۆیان بن.
عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی ئه‌وه‌ بووین كه‌ مافی پێكهاته‌كان زه‌وت نه‌كرێت و له‌په‌رله‌مان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن".
"فراكسیۆنه‌كه‌مان هه‌مووكات داوایكردوه‌ كاكه‌یی و ئێزیدییه‌كان وه‌كو هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مان هه‌بێت، به‌ڵام تائێستا ره‌زامه‌ندیی نه‌دراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ده‌نگ و ره‌نگی خۆیان بن له‌ په‌رله‌مان"، عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.

سه‌رۆك كۆمار: خزمه‌تی پێكهاته‌كان ئه‌ركمانه‌

دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌به‌غدا، پێشوازیكرد له‌وه‌فدێك كه‌ پێكهاتبوو له‌ نوێنه‌رانی پێكهاته‌ و دانیشتوانی شه‌نگال، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌گرنگی چه‌سپاندنی به‌هاكانی برایه‌تی و هاریكاری له‌ نێوان ته‌واوی دانیشتوانی شه‌نگال، هه‌روه‌ها پێویستی هه‌وڵی هاوبه‌شی نیشتمانی بۆ چه‌سپاندنی ئۆقره‌یی و ئاشتی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ستایشی ئه‌و قوربانییه‌ گه‌وره‌یانه‌ی كرد كه‌ شاره‌كه‌ داویه‌تی له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بانده‌ تیرۆرستیه‌كان.
سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، له‌پێویستی كاری جدی بۆ باشتركردنی دۆخ و گوزه‌رانی شار و باشتركردنی ئاستی ژیان، ئاماژه‌یدا به‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ ئاواره‌كان رووبه‌رووی بونه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت دانیشتوانی شه‌نگال و گرنگی په‌له‌كردن له‌ چاره‌سه‌ر كردنی گوزه‌رانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان بۆ به‌ڕێكردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ پاڵپشتی پێكهاته‌كان بووه‌ به‌بێ جیاوازی، له‌وسه‌روبه‌نده‌شدا له‌سه‌ر هه‌وڵ و هیمه‌تی سه‌رۆك بافڵ له‌كارنامه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، بڕیاری تاپۆكردنی زه‌وی و موڵكه‌كان بۆ ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال درا، بۆئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت جارێكی دیكه‌ له‌زێدی خۆیان وه‌ده‌ریان بنێت و ده‌ست به‌ سه‌ر موڵك و ماڵیاندا بگرێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket