زیاتر لە 11 ملیار دینار داهاتی سێ رۆژی سلێمانییە
کوردستان 05:43 PM - 2022-12-19
داهاتی رۆژی 19/12ی گەنجینەكان 2ملیار و 143 ملیۆن و 503 هەزار دینار بووە كە نوێترین ئەپدەیتی سایتی شەفافیەتە بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان و كۆی گشتی داهاتیش لە سێ رۆژی ئەم هەفتەیە گەیشتۆتە (11ملیار و 321 ملیۆن و 698 هەزار و 352) دینار.
بەگوێرەی داتای نوێی سایتی شەفافیەت، زۆرترین داهات لە گەنجینەی 2 تۆماركراوە كە 1 ملیار دینارە و دوای ئەو گەنجینەی یەك 563 ملیۆن دینار بووە و لە گەنجینەی راپەرین 395 ملیۆن و گەنجینەی چەمچەماڵ (سفر)بووە و گەنجینەی هەڵەبجەش 7 ملیۆن دینار تۆماركراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی سایتی شەفافیەت كە 10 زۆرتین داهات دیاریكراوە ، لەو بڕە 1 ملیار دینار داهاتی جۆراو جۆرە كە زۆرترینە و 275 ملیۆنیش لە داهاتی هاوبەشە ،84 ملیۆنیش سزادان بووە و 83 ملیۆنی دیكەش غەراماتی هەجۆر بووە و 59 ملیۆن دیناریش رسوماتی ترە و 52 ملیۆنیش باجی گۆمرگی كەلوپەلە، 48 ملیۆن شەقمە و 44 ملیۆنیش ئۆتۆمبێل و 42 ملیۆنی دیكەش عەقارە و 38 ملیۆنیش سەرپێچی هاتوچۆیە.
سایتی شەفافیەت ئۆپشنی 6 گەنجینە و 27 وەزارەت و 600 فەرمانگەی تێدا دیاریكراوە و رۆژانە زانیاری و داتاكان لەم رێگە دیجیتاڵیەوە بۆ هاوڵاتیان دەخرێتە روو تاوەكو شەفافیەتی داهات بۆ هەموان بێت.
ئەم پرۆژەیە یەكەمینجارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان هەیە و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانەوە راگەیەندراوە وەك هەنگاوی یەكەم.
بەگوێرەی داتای سێرۆژی رابردووی ئەم هەفتەیە(17-18-19/12/2022) كۆی گشتی داهات(11ملیار و 321 ملیۆن و 698 هەزار و 352) دینار تۆماركراوە.
پێشتر سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" رۆژانە و سەعات بەسەعات سەرجەم داهاتی گەنجینەكان لەرێی سایتی شەفافیەتەوە https://shafafiat.com/ تۆماردەكرێت و بڵاودەكرێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی: کۆتایی بە ستەمی سەر عەشیرەتەکانی بادینان دەهێنین
10:33 PM - 2024-10-07 -
سەدان هەڵسوڕاوی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ی یەکێتی دەکەن
09:57 PM - 2024-10-07 -
شێخ جەعفەر: تەنها یەکێتی باوەڕی بەگۆڕانکارییە
07:42 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-10-07 پەرلەمانتارێک: تەوتین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەو هەژماری مەسرور دەهێنێت
ئاسایش وردەکاری و بەڵگەی ڤیدیۆیی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی دەخاتەڕوو
05:28 PM - 2024-10-07
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
03:10 PM - 2024-10-07
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
زۆرترین خوێنراو
-
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
کوردستان 02:32 PM - 2024-10-07 -
شەش سەندیکا و کۆمەڵە 'هەژماری من_مەسرور' رەتدەکەنەوە
کوردستان 02:28 PM - 2024-10-07 -
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
کوردستان 01:52 PM - 2024-10-07 -
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کوردستان 12:37 PM - 2024-10-07 -
سبهینێ كهرنهڤاڵی لیستی یهكێتی بهئامادهبوونی سهرۆك بافڵ لهگهرمیان دهستپێدهكات
کوردستان 12:09 PM - 2024-10-07 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ شێخ جەمال تاڵەبانی
پرسەنامە 11:22 AM - 2024-10-07 -
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان هەژماری من-مەسرور رەتدەکەنەوە
کوردستان 10:46 AM - 2024-10-07