riklam

شەفافیەت نیازپاكی و چاڵێنجی جێگری سەرۆكوەزیرانە

کوردستان 11:41 AM - 2022-12-19
 شەفافیەت نیازپاكی و چاڵێنجی جێگری سەرۆكوەزیرانە

شەفافیەت نیازپاكی و چاڵێنجی جێگری سەرۆكوەزیرانە

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرۆژەی شەفافیەت لە كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمەوە راگەیەندرا، بە گرنگ دەزانێت و  دەپرسێت:" ئایا ئەوی تر نیازپاكی خۆی دەسەلمێنێت و قەبارەی داهاتی رۆژانە و هەفتانە و مانگانەی بەدەستهاتووی حكومەت ئاشكرا دەكات، یان بەبێدەنگی دەمێنێتەوە" و دەڵێت:" یەكێتیی نیشتمانیی كە نیازپاكی  و شەفافیەتی داهاتی خۆی سەلماند لە رێگەی دەستپێشخەریی قوباد تاڵەبانییەوە و لەوێبسایتی شەفافیەتەوە داهات دەخرێتەڕوو".

ئاراس محەمەد ئاغا لەوتارێكیدا كە بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی نووسیوە و لە بیروڕا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت:" ئەوانەی قەبارەی راستەقینەی داهاتی كوردستان "دەشارنەوە"، ئاشكرایە و شەفافیەتی داهاتیش وەڵامی تۆمەتەكان كە ئاراستەی یەكێتیی دەكران" و راشیدەگەیەنێت:" لەدوای ئەمڕۆوە هەڵوێستێكمان دەبێت بەپێی واقیع و لۆژیك و عەقڵ سەبارەت بە هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەمان دەكرێت، چ لەسەر ئاستی سیاسی یان ئابووری وەڵام دەدرێتەوە و تۆمەتەكان قبوڵكراو نین".

بۆ خوێندنەوەی وتارەكەی ئاراس محەمەد ئاغا كلیك لەم لینكە بكە:

دوای دەستپێشخەرییەكەی قوباد تاڵەبانی، بەرامبەر نیازپاكی خۆی دەسەلمێنێت؟

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket