riklam

دوای دەستپێشخەرییەكەی قوباد تاڵەبانی، بەرامبەر نیازپاكی خۆی دەسەلمێنێت؟

بیروڕا 11:01 AM - 2022-12-19
ئاراس محەمەد ئاغا

ئاراس محەمەد ئاغا

ئاراس محەمەد ئاغا*

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان چاڵێنجێكی دەستپێكرد بۆ سەلماندنی شەفافیەتی داهات كە رۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانەی سنوورە، چونكە بەنارەوا تۆمەتباركردن هەبوو كە گوایە داهات بۆ دەزگا حكومییەكانی پەیوەندیدار لە سلێمانییەوە رەوانەی حكومەت ناكرێت، بەڵام لێرەدا یەكێتیی نیشتمانیی نیازپاكی خۆی سەلماند لە رێگەی دەستپێشخەریی قوباد تاڵەبانی و وێبسایتی "شەفافیەت"ی كردەوە بۆ بینینی هەموو داهاتە نانەوتییەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، بەڵام دەركەوت داهات چۆنە؟، ئایا پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكان بەو داهاتە"شەفافە" دەكرێت، ئەدی ئەركی حكومەت چییە بۆ "خزمەتكردنی دادپەروەرانە".
 
پرسیاری سەرەكی لێرەدا ئەوەیە بكرێت و وەڵامی پێویستە و پێویستیشی بە موعجیزەیەكی گەورەیە، ئایا ئەوی تر نیازپاكی خۆی دەسەلمێنێت و قەبارەی داهاتی گشتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانەی بەدەستهاتووی "ئەولا" ئاشكرا دەكات، یان بەبێدەنگی دەمێنێتەوە، وەك ئەوەی بەردەوام لەگەڵ زۆرێك لە  دۆسیە و داهاتەكانی دیكەدا كردوێتی و  دەیكات كە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیان و كاروباری هاووڵاتیانیشەوە هەیە؟ بۆیە خەڵك مافی خۆیەتی و "تۆیش مافی خۆتە" خەڵك لە شەفافیەتەوە داهاتی سنووری ئەملا دەزانێت، چی تێدایە لەویش بزانرێت!.

ماوەیەكی زۆرە  لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان لە رووی خزمەتگوزاری یان پڕۆژەی وەبەرهێنان و ئابوورییەوە بەئەنقەست فەرامۆش دەكرێن و نادادپەروەریی زەق و بەمەبەست لە خەرجكردنی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی گشتی لیلایەن حكومەتەوە دەكرێت و نیگەرانی یەكێتیش بەئاشكرا وترا و بیسترا، ئەمەش بە روونی بەو مانایەیە كە شەڕێكی رانەگەیەندراو هەیە بە مەبەستی لاوازكردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم بوارانەدا، لەگەڵ ئەوەشدا واقیعەكە بەردەوام پێچەوانەكەی دەسەلمێنێت بە زیادكردنی هێز و جەماوەر و كاریگەریی یەكێتی نیشتمانپەروەری كوردستان لەو ناوچانەدا هەڵدەكشێ.

ئەوەی دەمانەوێت دوای دەستپێشخەرییەكەی كاك قوباد تاڵەبانی بیڵێین ئەوەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەمان دوورییدا بووە و ئێستاش وەستاوە سەبارەت بە هەموو بابەتەكانی پەیوەست بە ژیان و كاروبار و خزمەتی هاووڵاتیان و سەبارەت بە شەفافیەت لە  داهات، ئەویش یەكەم دەستپێشخەرییە بۆ پشتگیریكردنی ئەو جۆرە فایلانەی كە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، بەڵام بۆ تۆمەتباركردنی ناوچەكانی نفوزی یەكێتی نیشتمانپەروەر بەوەی  داهات رەوانە ناكرێت بۆ ئەوانەی خودی قەبارەی راستەقینەی هاوردەی كوردستان "دەشارنەوە"، بۆیە ئێستا روونە ئەم بیانوانە قبوڵكراو نین و زیان بە یەكگرتوویی كورد و شەراكەتی راستەقینە دەگەیەنێت.
 لە ئەمڕۆوە هەڵوێستێكمان دەبێت بەپێی واقیع و لۆژیك و عەقڵ سەبارەت بە هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاڕاستەمان دەكرێت، چ لەسەر ئاستی سیاسی یان ئابووری و ئەوانی دیكەش.

*ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket