حكومه‌ت مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم دروستده‌كات
کوردستان 03:57 PM - 2022-12-03حكومه‌ت مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم دروستده‌كات
دوای (30) ساڵ له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌زمونی ئه‌و (30) ساڵه پێمان ده‌ڵێت، كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌وراز و نشێوی زۆردا گوزه‌ری كردوه، هه‌ر له كۆڕه‌وی ملیۆنی و هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و تاڵاوی شه‌ڕی ناوخۆ، ٣١ ئاب و پڕۆسه‌ی نه‌خوازراوی دوو ئیداره‌یی و مژده‌ی ئاشتبونه‌وه، پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و شه‌ڕی داعش و جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی و پڕۆسه‌ی ریفراندۆم و په‌لاماری سوپای عیراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم و له‌كارخستنی په‌رله‌مان و بۆردومانی به‌رده‌وامی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر و مانگرتنی چین و توێژه‌كان، به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ئازادی و ڕاده‌ربڕین و سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه و چه‌ندین پرسی تر، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و قه‌یران و ناكۆكی و پرسانه‌دا بینیوه‌ته‌وه، جا ئه‌م پرس و ته‌نگه‌ژه و مه‌ترسییانه دروستكراوی ده‌ستی ناحه‌زان و دوژمنان بن یان خۆمانبین یان هۆكاربین بۆی، هه‌ڕه‌شه‌ی جدین له‌سه‌ر ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌ترن و كه‌لێنه‌كانیش رۆژ له دوای رۆژ گه‌وره‌ترده‌بن به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش ته‌نها به یه‌كێتی و ته‌بایی و نێوان یه‌كێتیی و پارتی و هێزه‌كانی تر ده‌سته‌به‌رده‌كرێت .
خاڵه هاوبه‌ش و خاڵه ناكۆكه‌كان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و عیراق به گشتی تا راده‌یه‌كی زۆر لێكجیاوازن، مه‌به‌ستی به‌نده ئه‌وه‌نییه لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبده‌م، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌ن و نادیده‌گرتنیان كارێكی باش نابێت .
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا مه‌جالی دانوستاندن ماوه؟ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر بكه‌ین و بپرسین ئایه زه‌مینه‌ی دروستكردنی متمانه ماوه؟
ئه‌گه‌ر مه‌جالی دانوستاندن ماوه، ئایا ده‌رفه‌تی بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه ماوه؟ له نێوان پارتی و یه‌كێتی ئایا به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان كامانه‌ن كه هه‌ردوولا به‌لایه‌نه‌وه گرنگن و هاوڕان؟
ئایا خاڵ ناكۆكه‌كان چین له نێوانیاندا؟ پێم وایه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارته‌كان مه‌به‌ستم سه‌رجه‌م پارته‌كانه به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستان بێت.
ئه‌وا خاڵه هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان زۆر زیاترن كه مێزی دانوستاندن كۆیان بكاته‌وه به‌سوودوه‌رگرتن له كه‌موكوریه‌كانی ڕابردوو پردی متمانه دروستبكه‌نه‌وه.
ڕایه‌كی گشتی دروستبووه‌و كه كه‌موكوڕیمان هه‌یه له‌حكومڕانی كوردیدا، ڕایه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه، زیاد له‌پێوست ده‌ست ده‌خرێته ناو كاروباری حكومه‌ت، گله‌یی هه‌یه یاسا سه‌روه‌ر نییه، شه‌راكه‌ت نییه له حوكمڕانی، لایه‌نه‌كان به‌شدارنین له پڕۆسه‌ی بڕیاردان و حوكمڕانی، گله‌یی هه‌یه سیاسه‌تی كڕین و په‌رتكردن په‌یڕه‌وده‌كرێت به‌رامبه‌ر حزبه‌كان، گله‌یی هه‌یه داڵده‌ی تاوانباران ده‌درێت و فه‌وج و لیوایان بۆ دروستده‌كرێت و ده‌كرێنه راوێژكار و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت، گله‌یی هه‌یه داهات به یه‌كسانی دابه‌شناكرێت، گله‌یی هه‌یه پڕۆژه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه فه‌رامۆشكراون، گله‌یی هه‌یه ئازادی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌رته‌سككراوه‌ته‌وه، گله‌یی هه‌یه دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌وری نوسینگه‌ی رێكخستنی حزب ده‌بینێت، گله‌یی هه‌یه به‌ئه‌نقه‌ست و به به‌رنامه باج و داهاته‌كان له سلێمانیه‌وه خراوه‌ته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت له هه‌ولێر، گله‌یی هه‌یه 8 ساڵه یاسای بودجه نه‌نێرداوه بۆ په‌رله‌مان، گله‌یی هه‌یه هه‌موو جومگه‌كان به‌ده‌ستی حزبێكه‌وه‌ن، گله‌یی هه‌یه موختار و ئاسایش بۆ كاری حزبی به‌كارده‌هێنرێن، گله‌یی هه‌یه ده‌ست ده‌خرێته ناو كورسی پێكهاته‌كان، گله‌یی هه‌یه پایته‌خت وه‌ك شاری حزبێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی له‌لایه‌ن زێره‌ڤانییه‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێن، گله‌یی هه‌یه دادگاكان به‌كارده‌هێنرێن بۆ گرتن و ناوزڕاندنی سه‌ركرده‌كان (چه‌ندین نمونه‌مان هه‌یه سكاڵای دژی سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ر جه‌نابی (كاك كۆسره‌ت) و جێگری پێشووی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ركرده‌ی ڕزگاركردنی قۆڵی هه‌ولێر و كۆڕێ، سكاڵای دژی روانشاد نه‌وشێروان مسته‌فا نوسه‌ر و سه‌ركرده‌وه‌و تێكوشه‌ری رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، و سكاڵای دژی بافڵ مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد مام جه‌لال تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گله‌یی هه‌یه ئابڵوقه خراوه‌ته سه‌ر سلێمانی به پیلان بانقه‌كانی به‌تاڵكراونه‌ته‌وه له سیوله (نه‌ختینه)، گله‌یی هه‌یه له‌سه‌ر ئیداره‌دانی پرسی نه‌وت و گاز و رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌م بواره، ئابڵوقه خراوه‌ته سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی، گله‌یی هه‌یه پڕۆژكانیان پشتگوێخراون، گله‌ی هه‌یه و متمانه نه‌ماوه رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێناكرێن، گله‌یی هه‌یه له ڕێگربوون له دانانی پارێزگارێكی كورد بو كه‌ركوك، ئه‌مانه هه‌ر گله‌یی نین به‌ڵكو به‌شێكن له شێواز و كاركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نادادی و ناحه‌قیانه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كاره نایاسای و ناحزبیانه، پێموایه كه‌س نكۆڵی ناكات له‌م ڕه‌فتار و كه‌موكوڕیانه، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌تی وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان ماوه، له هه‌مان كاتدا خاڵی جوان و پرشنگداریش هه‌یه كه ناحه‌قییه نادیده‌یان بگرین له ماوه‌ی حكومڕانی كوردیدا به له‌خۆبوردیی یه‌كێتیی و حزبه‌كانی تر به‌دیهاتووه، كاروانی قوربانیه‌كان گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.
كه‌واته ئه‌وه‌ی جێگای ناكۆكییه بۆ یه‌كێتی بنه‌مای شه‌راكه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ته، پاراستنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌یه، كه‌واته چۆن بتوانین چاره‌سه‌ری ئه‌م كه‌موكوڕییانه بكه‌ین و چۆن رێككه‌وتنێكی گشتگیر بكه‌ین و متمانه‌ی میلله‌ت له‌ده‌ستنه‌دین، ئایا به سووربون له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كان چاره‌سه‌رده‌بن یان به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كترو نادیده‌نه‌گرتنی یه‌كتر، ئایا به كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی قه‌واری هه‌رێم به‌هێزده‌بێت یان به تاكڕه‌وی؟ ئه‌مانه هه‌موو پرسیارن، دڵنیام وه‌ڵامه‌كانیش روون و دیارن؟ ئایا ده‌زانن باجی ئه‌م داواكارییه چییه؟ ئایا كێ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی ئه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی ئایا به‌ڕاست به‌م شێوازه كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن و زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌ره‌خسێ؟
پێموایه هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر كورتبینانه‌یه و له نه‌بوونی ئه‌زمونه‌وه‌یه و تا ڕاده‌یه‌كیش له داواكاری گروپێك ده‌چێت كه خۆی به خاوه‌ن ئه‌م ئه‌زموونه نه‌زانێت و خوێندنه‌وه‌ی بۆ سیاسه‌ت نه‌بێت ، هه‌ست ده‌كه‌یت یاری به چاره‌نوسی ئه‌م ئه‌زموونه‌وه ده‌كات ومێژووی یه‌كێتیی نه‌خوێندبێته‌وه وورد نه‌بێت، مه‌گه‌ر ته‌نها تاكه داواكارییان دوژمنایه‌تی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ركه‌ی و سلێمانی و زۆنی سه‌وز بێت، ئه‌گه‌ر به‌ڕێز سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كادره به ئه‌زموون و به‌ئاگاكانی بێخه‌به‌ر بن ئه‌وا كاره‌ساته، خۆ ئه‌گه‌ر ئاگاداربن و هاوڕابن ئه‌وا كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تره، بۆیه لای به‌نده ئاشكرا نییه ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یكات هه‌ڵوێستی هه‌موو پارتیه یان نا، ئه‌گه‌ر وایه كاره‌ساته چونكه سه‌ركردایه‌تی پارتی لایان مه‌علومه یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و ئه‌زمونه‌یه، یه‌كێتی به سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی داوه، ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی نوێ بوو، ناكرێت به ئه‌نجامه‌كانی خولێكی هه‌ڵبژاردن توشی له خۆبایی‌بوون بن، باشیش ده‌زانن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامه‌كانی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی قبوڵكرد؟ ئه‌گه‌ر نازانن ده‌بێت پرسیار له به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، یه‌كێتی گه‌وره‌تر بیری كرده‌وه، چونكه قوربانی گه‌وره‌ی داوه و به‌گه‌وره‌یش مامه‌ڵه‌ی كرد، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتن و لێكتێگه‌شتن بوو، چونكه یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕێبازی مامی كوردان شوێن رێی كوردایه‌تی كه‌وتووه، بۆیه هه‌ر له ڕێككه‌وتنی ئاشتی دبڵن و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نساوه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامبوو، له پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی خۆنكۆڵیكردنی (نیكران الزات )كرد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌باڵاكان نه‌ك هه‌ڵوێسته‌كانی، ئه‌گه‌ر نا، مه‌نتیقی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێداگریه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ك پێداگری له‌سه‌ر كێشه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان؟ بێگومان مه‌به‌ستم به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌ته.
مه‌نتقی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌م شێوازه داخستنی ده‌رگای دانوستاندن و نه‌گه‌یشتنه به ئامانج كه له ئه‌نجامدا میلله‌ته‌كه‌مان سودی لێوه‌رناگرێت؟
كه‌واته ململانێ له‌پڕۆسه‌ی سیاسی كارێكی حه‌تمییه و هه‌رده‌م بوونی ده‌بێت و هه‌بوونیشی زۆر زه‌رووره، چونكه له‌سیاسه‌تدا ململانێ روح ئه‌خاته به‌رجه‌سته‌ی حكومرانی وڵات، جا ئه‌مه بۆ هاوبه‌شه‌كان و حزبه ئۆپوزسیۆنه‌كانیش دروسته، به‌ڵام ئه‌بێت به‌رده‌وام خاڵی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له ئه‌نجامدا كۆمانبكاته‌وه.
كه‌واته شكاندنه‌وه‌ی وه‌زعی ئه‌مڕۆی كوردستان ئه‌بێت به‌م ئاقاره‌دا هه‌نگاو بنێت گوێگرتن له یه‌كتر و دانوستاندن و تێگه‌یشتن له یه‌كتر و كار له‌گه‌ڵ یه‌ككردن وه‌ك تیم، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤ بۆ سه‌رجه‌م پارته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رێگای چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كان نه‌ك ڕوخاندن و تاكڕه‌وی و وه‌لانانی بنه‌مای شه‌راكه‌ت، بۆیه بنه‌مای حوكمڕانی دروست به دروستكردنی پردی متمانه و كاری هاوبه‌ش و شه‌راكه‌ت و كاری ده‌سته‌جه‌معی ده‌كرێت و بنیاتده‌نرێت، كاركردن به‌و بنه‌مایانه پێ‌داگر و كاركردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان، نه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رده‌وام و به‌كارهێنانی پاساوی نالۆجیكی، بۆیه پێویسته به پێی بنه‌مای هه‌موومان براوه‌بین میلله‌ته‌كه‌مان براوه ده‌بێت، ناونیشانی مانفێستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بێت و كاربكات بۆ زه‌مینه‌سازی و سازان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی هونه‌ری و لۆجستی و چوارچێوه‌ی یاسایی و ئه‌منی به‌جۆرێك ئیتر پایته‌خت وه‌ك پاوان و تاپۆی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت. بۆ ڕه‌خساندنی زمینه‌یه‌كی گونجاو و له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، هه‌ڵگرتنی هه‌موو جۆره سانسۆرێك له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاركردن به‌یاسای ده‌ستڕاگه‌شتن به زانیاریه‌كان، رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ركردنی یاسا، ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كان، گێڕانه‌وه‌ی ڕۆڵ بۆ په‌ڕله‌مان و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان و ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی گشتگیر كه به‌ردی بناغه‌ی متمانه و پێكه‌وه‌كاركردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاربكرێت به دامه‌زراوه‌یی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتتحادی چاره‌سه‌ربكرێن و پرسی ئه‌نجومه‌نی ئیتتحادی و یاسای دادگای ئیتتحادی و یاسای نه‌وت و گاز و مادده‌ی 140 و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێم و كاركردن به ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور وه‌ستان له‌سه‌ر پرسی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی ئیتتحادی و ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته باسنه‌كراوه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان بكه‌ینه‌وه نه‌ك هه‌ڵوێسته‌كان كه هه‌موان ده‌زانین ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت.
چاودێرێك
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25